Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

خوێندکاران ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگە نین

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 7 juni 2016 kl 13.45
بیانیان لەخوێندن بەردەوام نابن
(1:53 min)
Foto:JESSICA GOW / TT
وێنە: JESSICA GOW / TT

خوێندنگا باڵاکان لە سەرنجراکێشانی هاوڵاتیان لە چینە جیاجیاکانی نێوکۆمەڵگەوە بۆ خۆیندن سەرکەوتوو نەبوون.

ئەو کەسانەی خێزانەکانیان لەچینی کرێکارە، یان بیانییە و بگرە پیاوانیش لەبواری خوێندن لە ئاستی زانکۆ و خوێندنگا باڵاکاندا ڕێژەیان زۆر کەمە. بۆ نمونە لەوەرزی خوێندنی ساڵی ڕابردووی زانکۆکاندا لە ١٠ خوێندکار شەش خوێندکاریان کچ بووە.

ڕێژەی ئەو خوێندکارانەی تەمەنیان لە خوار ٢٥ ساڵ بووە و دایک و باوکیان خوێندنی ئاماددەیان تەواو نەکردووە، واتە بەڵگەنامەی خوێندنی ئامادەیان نییە لە ١٠ خوێنکار تەنها دوو خوێندکاریان لە خوێندن بەردەوام بووە. لەبەرامبەردا ئەو خوێندکارانەی دایک و باوکیان خاوەنی بەڵگەنامی خوێندنی بەرزن لە ١٠ خوێنکار حەوت خوێندکاریان لەئاستی زانکۆکاندا بەردەوام بوون لە خوێندن.

هاوکات ئەو کەسانەی لەتەمەنی حەوت ساڵ گەورەترە و هاتوونەتە سوید لەخوێندندا دوا دەکەون، بەڵام ئەوانەی کە تەمەنیان لە ژێر حەوت ساڵەوەیە و ئەوانەش خێزانەکانیان بیانییە و لە سوید لە دایک بوون زیاتر لەخوێندن بەردەوام دەبن. تەنانەت ئەم گرووپە زیاتر لە سویدییەکانیش لە خوێندن بەردەوام دەبن.

دەزگای چاودێری زانکۆکان (Universitetskanslersämbetets) ئەمڕۆ دواین ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردۆتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە زانکۆ و خوێندکا باڵاکان نەیانتوانیوە گۆڕانکاری بەسەر ئەم باردوخەدا بهێنن کە خوێنکاران ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگە بێت و ئەوە ماوەی دەساڵە ڕەوشی خوێندکاران بەم شێوەی ئێستایە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".