Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتی بۆ وەرگرتنی خانوو دەبێتە کێشە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 7 juni 2016 kl 17.03
ئەگەر کەسێ زەمانەتت بکات خانووت پێدەدەن
(2:01 min)
Foto: Hasse Holmberg/TT
وێنە: Hasse Holmberg/TT

ڕاپرسییەکی نوێ ئاشکرای کردووە کە یەک لەسەر سێی کۆمپانیایی خانووبەرەی شارەوانییەکانی سوید خانوو بەو کەسانە نادەن کە کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتی (försörjningsstöd) وەردەگرن.

ئەو راپرسییە گۆڤاری هێم و هیرا (Hem & Hyra) سەربە کۆمەڵەی کرێچیان لەسەر ٢٩٩ شارەوانییەکەی سوید کە خاوەنداری کۆمپانیای خانووبەرە لەشارەوانییەکانیاندا دەکەن ئەنجامیداوە. ڕاپرسییەکە لەڕوانگەی یاساکانی بەکرێدانەوە سەرچاوەی گرتووە.

لە لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە کە لە کرداردا  هەموو کۆمپانیاکانی خانووەبەرەی سەربەشارەوانییەکان هەڵدەستن بەوەرگرتنی زانیاری باریی ئابووری بۆ پێدانی کرێدیت کە بەسویدی بە (kreditupplysning) ناسراوە پێش ئەوەی خانووەکەی بەناوەوە بکەن.

هەروەها دوو لەسەر سێی کۆمپانیاکانی خانووبەری شارەوانییەکان داوای بەڵگەنامەی کار و داهات دەکەن. هاوکات زیاتر لە نیوەی کۆمپانیاکانیش هەڵدەستن بە وەرگرتنی زانیاری لە خاوەن خانووەکانی پێشووتر . جێگە باسە ئاماژە بەوە کراوە لە زۆربەی حاڵەتدا سۆسیالبیدراگ یان کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتی کێشە  بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەرەی خانوودان وەستاون دەخوڵقێنێ و دەبێتە هۆی وەنەگرتنی خانووەکە.

 لەبەر ئەوەی ئەمڕۆ یەک لەسەر سێی کۆمپانیاکان خانوو بەو کەسانە نادەن کە کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتی وەردەگرن. بەڵام ئەگەر بێت و کەسێک زەمانەتت بکات و خۆت کۆمەکی ئابووری کۆمەڵایەتی وەربگری ئەوا بەشێک لە کۆمپانیاکانی خانووبەرەی بەکرێدان ڕایانگەیاندووە کە خانووت بۆ دابین دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".