Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
پارتی ژینگە

دوو وتەبێژی پارتی ژینگە لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 8 juni 2016 kl 10.30
"ئەمە شێوازێکە حیزبی دیکتاتۆری بەکاری دەهێنێ"
(7:12 min)
Foto: TT
وێنە: OLA TORKELSSON

دوو ووتەبێژی پارتی ژینگە بەهۆی ڕەخنەکانیان لە چەند سیاسەتێکی حوکوومەت لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە.

هۆکاری دوورخستەنەوەی ئەو دوو کەسە دیارەی نێو پارتی ژینگە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان دەنگی ناڕەزایی بوون لەنێو پارتی ژینگەدا بەرامبەر دەستەی سەرۆکایی ئەو پارتەکە و هەڵوێستی پارتەکە لە چەندین پرسی گرنگ لە نێو حکومەتدا.  ئەو دوو کەسە دیارەش یەکێکیان کارڵ شلیتەر بەرپرسی لیژنەی یەکێتی ئەورووپا و ئەوی دیکەیان ڤاڵتەر مووت وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی ئەم پارتە بوون لە پەرلەمانی سوید.

جێگەی باسە ئەم دوو ئەندام پەرلەمانەی سوید لەسەر لیستی پارتی ژینگە وەک ئەندام پەرلەمان بەردەوام دەبن.

کارڵ شلیتەر سەبارەت بە هۆکاری دوورخستنەوەکەی بۆ نووسینگەی هەوالەکانی سوید (TT) دەڵێت یەکێک لە هۆکارەکان ڕەخنەکانی من و مووتە لە سەرۆکایەتی پارتی ژینگە و سیاسەتی حوکوومەت سەبارەت بەهەندێک پرسی هەستیاری وەک پرسی میوانداریی سوید لە هێزەکانی ناتۆ کە بەنیازە بۆ مەشق و هاوکاری بێنە سوید.

شلیتەر و مووت لەگەڵ جەند ئەندامێکی دیکەی ژینگە پێش ماوەیەک لە وتارێکی هاوبەشدا ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر بەو بڕیارەی حوکوومەت ڕاگەیاند و داوایان کر کە ئەو بڕیارە لە پەرلەماندا دەنگی پێ نەدرێت. 

جێی باسە دوورخستەنەوەی ئەو دوو ئەندامەی پارتی ژینگە ناڕەزایی لێکەوتووە، جەبار ئەمین وەک نارەزایی بەرامبەری بڕیاری سەرکردایەتی پارتەکەی کە ئەو دووکەسەی لە پۆستەکان دوورخستۆتەوە ئەمڕۆ دەستی لە پۆستەکەی وەک وتەبێژی پارتی ژینگە بۆ پرسی پەروەردە کێشایەوە. 

جەبار ئەمین ئاماژەی بەو گۆڕانکاریانەو دەست لەکار کێشانەوەی خۆی بەبەشی کوردی رادیۆی سوید ڕاگەیاند و ووتی کە ئەوان هاوکات لەگەڵ ڕاپەڕاندنی پرسەکانی حکومەتیان کردووە، بەڵام زۆر بەکەمی پرسەکانی پارتەکەیان پەیڕەو کردووە.

هەروەها ئانیکا لیلێمێتس وەک نارەزایی بەرامبەری بڕیاری سەرکردایەتی پارتەکەی کە ئەو دووکەسەی لە پۆستەکان دوورخستۆتەوە ئەمڕۆ دەستی لە پۆستەکەی وەک بەرپرسی پەروەردەی سیاسەتی گەل دەستی لە پۆستەی خۆی کێشایەوە.

لەلایەکی دیکەوە سیاسەتناس لە زانکۆی (Mitt Universitet) نیکلاس بولین دەڵێت دوورخستنەوەی ئەو دوو ئەندامەی ژینگە لە ڕوانگەی ئەوەی کە ژینگە بەشێکە لە حوکوومەت سەیر نییە لەبەرئەوەی ناکرێت تۆ لە حوکوومەتدا بیت و لە هەمانکاتددائەندامانت لە ناو پارتەکەدا کەسانێک لە ئاستی پۆستە بەرزەکاندا ناڕەزا و ڕەخنەگر بن. 


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".