Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دیاریکردنی تەمەنی کۆچبەران گومانی لەسەرە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 8 juni 2016 kl 14.47
"لە ١٨ ساڵ منداڵتر خۆمم لەقەڵەم داوە"
(2:50 min)
Foto: Marcus Ericsson/TT
وێنە: Marcus Ericsson/TT

دیاریکردنی تەمەنی کۆچبەران لەلایەن دەزگای کۆچی سویدەوە گومانی لەسەرە.

لە ڕاپۆرتێکی ناوخۆی دەزگای کۆچ دا (Migrationsverket) هاتووە کە کاربەدەستانی ئەو دەزگاییە لەکاتی دیاریکردن تەمەنی ئەو کۆچبەرانەی بۆ سوید هاتوون بڕیاری جیاجیایان داوە. ئەمەش پرسی یاسای دەزگای کۆچ و دادی سوید دەخاتە ژێر پرسیارەوە. 

 ئەو ڕاپۆرتە لەوە سەرچاوەی گرتووە کە دەزگای کۆچ لە ستۆکهۆڵم، یۆتێبۆری و مالموێ لەسەر  ئەو کۆچبەرانەی کە ناوی خۆیان تۆمار دەکەن لەوە کە منداڵن یان نا بڕیاری جیاواز دەدەن.  

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە دیارییکردنی تەمەنی ئەو کۆچبەرانە وەک یانسیب یان ئیدی خۆت و بەختی خۆت تەمەنەکەت چەنی لەسەر دابنرێ.

لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ڕووداوانە پرسی داد و یاسا دەخاتە ژێر پرسیارەوە. لەبەر ئەوەی کە بەپێی ڕاپۆرتەکەبێ ئەوا دواڕۆژی کۆچبەرێک پەیوەست دەبێ بەبڕیاری کاربەدەستێکەوە.

بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید ئێکۆت پەیوەندی بەڕێژەیەکی زۆر کۆچبەرەوە کردووە کە ئاماژەیان بەبڕیاری جیا جیایی دەزگای کۆچ کە لە سەریان دەریکردووە. هاوکات باسیان لەوەش کردووە کە تەمەنی جیاوازیان لەهەندێک شوێن داوەو پەسەند کراوە. بۆ نمونە یەکێک لەو کۆچبەرانە داڤوودە کە لە ڕاستیدا ناوێکی دیکەی هەیە. داڤوود دەڵێ. 

" لەڕاستیدا من تەمەنم ٢٠ ساڵە یان زیاترە، بەڵام لە سوید تەمەنی خۆمم لەخواری ١٨ ساڵەوە لەقەڵەمداوە، لەبەر ئەوەی ئەگەر بێت و بەتەمەنی ڕاستی خۆم بڵێم ئەوا مافی مانەوەیان پێ نەدەدام و لەسوید بۆ وڵاتەکەی خۆمیان دەگێرامەوە. بۆیە منیش خۆم بەخوار تەمەن ١٨ ساڵ لەقەڵەمداوە، ئەمەش باشترین هەلە بۆ من. "

 جێگەی باسە یاسایی سەرەکی دەزگای کۆچ لەوە پێکهاتووە کە تەمەنی کۆچبەرێک دەبێت لەکاتی یەکەمجار ناوی خۆ تۆمارکدنیادا، واتە ئەو کاتەی کە داوایی مافی پەنابەری دەکات تۆمار بکرێ. میکیل ڕیبێنڤیک بەرپرسی چالاکییەکانی دەزگایی کۆچە. ڕیبێنڤیک باس لەوە دەکات کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو فشارێکی زۆری کۆچبەریان لەسەر بووە. هەروەها ڕیبێنڤیک ووتی.

- بەڕاستی جێگەی مەترسیە ئەوەی ڕوویداوە، لەبەر ئەوەی ئێمە ڕێژەیەکی زۆر کۆچبەرامان وەرگرتووە کە پێویستیان بەپارستنە. لەم ڕوانگەیەشەوە زۆر گرنگە کە متمانەی هاوڵاتیان بپارێزین و چاودێر و پاراستنی ئەو سیستەمەی کە پرۆسەی کۆچبەرانی پێدا تێپەڕ دبێ بکەین.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".