Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمڕۆ میوانی بەرنامەی هاوینەی ئەمساڵ ڕادەگەیەنرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 9 juni 2016 kl 11.19
Fotograf	Erik Mårtensson / TT
وێنە: Fotograf Erik Mårtensson / TT

کاتژمێر 13:00 میوانی بەرنامەی هاوینەی ئەمساڵ (Sommar i P1) ڕادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ لە پارکی ڕادیۆی سوید لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکرێت کە بۆ وتوووێژ لە بەرنامەی هاوینەی تایبەت لە کەناڵی P1 هەڵبژێردراون. ئەو کەسانە بە (sommarpratare) ناو دەبرێن و بەرنامەکەش بەناوی (Sommar i P1)ە. 

ئەو بەرنامەیە یەکێک لە بەناوبانگترین بەرنامە هاوینەکانی ڕادیۆی سویدە و ئەو کەسانەی هەڵدەبژێردرێن کەسانی دیاری کۆمەڵگەی سویدین کە بۆ پرسی جیاواز کاریان کردووە و دەنگ و جێدەستیان دیارە. بۆ نموونە سیاسەتمەدارانی دێرین، نووسەر، گۆرانیبێژ. لەو کوردانەی سوید کە پێشتر لەم بەرنامەیەدا بەشدار بوون بۆ نموونە، نووسەر موستەفا جان، کۆمیدیان ئیۆز نووژەن، نوسەر ئەرکان ئەسعەد. 

جێی باسە لەو بەرنامە هاوینەیەدا کەسی هەڵبژێردراو لە ماوەی کاتژمێرێکدا لەسەر بابەتێکی دیاریکراو سەبارت بە ژیانی خۆی دەدوێت، واتا گوێگران بواریان بۆ دەڕەخسێت بە شێوەیەکی دیکە و لە نزیکەوە بەو کەسانە ئاشنا ببن. 

بەرنامەکانیش لە 25 ی ئەم مانگەوە دەست پێ دەکات. 

سەعات 13 ی ئەمڕۆ دەردەکەوێت ئەگەر لە ئاخێوەرانی ئەمساڵێشدا کورد هەبن! 

درێژەی هەواڵ بەڕێوەیە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".