Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دوو کورد میوانی بەرنامەی هاوینەی ئەمساڵن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 9 juni 2016 kl 12.34
باسی خۆشەویستی و سیاسەت دەکەن
(3:42 min)
Sara Mohammad.
1 av 2
سارا محەمەد وێنە: Mattias Ahlm/Sveriges Radio
سەکینە مادون وێنە: Mattias Ahlm/Sveriges Radio
2 av 2
سەکینە مادون وێنە: Mattias Ahlm/Sveriges Radio

سارا موحەمەد و سەکینە مادون ئەو دوو کوردەن کە بۆ بەرنامەی هاوینەی ئەمساڵ (Sommar i P1) هەڵبژێردراون.

دەستەی هەڵبژێری میوانی بەرنامەی ساڵ لە هۆکاری هەڵبژاردنی سارا موحەمەددا نووسیویانە: دامەزرێنەر و بەرپرسی ڕێکخراوی هەرگیز پێلا و فادیمە لە یادمەکەن (Glöm aldrig Pela och Fadime - GAPF) کە دژ بە تووندوتیژی بە پاساوی شەرەف کار دەکات بەهۆی کارەکەیەوە چەند جارێک تووشی هەڕەشە بووە.

سارا لەلایەن براکەیەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و لێی دراوە کاتێک ڕازی نەبووە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسەدا بکات کە بۆیان دیاری کردووە، بەو هۆیەوە لە تەمەنی 17 ساڵیدا لە دەست خێزانەکەی هەڵهاتووە.

ئەو دژ بە فێرگا سەربەخۆ دینییەکانە و داوای قەدەغەکردنی سەرپۆش بۆ منداڵان دەکات.  

خەڵاتی (Humanisternas Hedenius)  ی پێ بەخشراوە و خەڵاتی بە پاڵەوانی ساڵ (Svensk Hjälte)ی وەرگرتووە. ئەمساڵیش خەڵاتی مافی مرۆڤی لەلایەن لقی سویدی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە پێ بەخشرا.

سارا دەڵێت ئەو کاتەی ڕازی نەبووم شوو بەو پیاوە بکەم کە خێزانەکەم بۆی دیاری کرد بووم  براکەم پێی وتم کوشتنی تۆ وەکو ئاوخواردنەوەیە لەلام. لەو کاتەوە خەباتی من دژ بە تووندوتیژی بە پاساوی شەرەف و هاوسەرگیریی زۆرەملێی دەستی پێ کرد.

سارا دەڵێت لە بەرنامە هاوینەکەی مندا لەگەڵ خۆم دەتبەم بۆ گەشتی بە پێچ و پەنای ژیانم کە تێیدا خۆشەویستی و ئازادی دوو مافی سەرەکی هەموو کەسێکن.

سەبارەت بە ساکینە مادۆن دەستەی هەڵبژێر نووسیویانە: سەکینە مادون لەم دواییانەدا وەک سەرنووسەری بەشی سیاسی ڕۆژنامەی (Vestmanlands Läns Tidning) دیاری کراوە، پێشتر بە هەمان پۆست لە ڕۆژنامەی (Norran Skellefteå) هەروەها وەک وتارنووس لە ڕۆژنامەی (Expressen) چالاکە.

لە لێکۆڵینەوەیەکی ساڵی 2015 بە چالاکترین و کاریگەرترین کەس لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Twitter) دیاری کرا.  لە نێوان ساڵانی (2004-2006) لە سەرۆکایەتی لاوانی لیبرالەکاندا چالاک بووە. ساکینە کچی دوو کەسی سیاسییە یەکێکیان تورکە و یەکێکیان کورد کە ساڵی 1985 بە هۆکاری سیاسی هاتوونەتە سوید. 

ساکینە ئارەزووی لە فوتبۆلە و وەک دادوەری فوتبۆڵیش کاری کردووە.

سەبارەت بە بەرنامەکەی هاوینی دەڵێت: باسی، کۆچ، سیاسەت، میدیا و لارش ڤیلکس دەکەم.  

بۆ زانیاری سەبارەت بە بەرنامەی هاوینە (Sommar i P1) سەیری لینکی هاوپێچ بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".