Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە خوێندنگەکاندا زۆترین ئازاردانی جنسی ئەنجامدراوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 23 augusti 2016 kl 10.07
وتنەوەی وانەی سێکس و پێکەوە ژیان لە بواری خوێندندا بەمەرج بکرێت
(2:19 min)
.
وێنە: JESSICA GOW / TT

داوای دانانی مەرج لە نێو بەرنامەی خوێندن بۆ مامۆستایدا دەکرێت کە هەموو مامۆستایەک کار بۆ ڕووبەڕوو سووکایەتی پێکردن ببنەوە.

ئەمە بەپێی ده‌ستگه‌ی کاروباری فێرگاکان (skolverket).جێگەی باسە کە ئەمڕۆ خوێندنگەکانی سوید لە وانەی سێکس و پێکەوەژیاندا کەڵک لە زانیارییەکانی فیدراسیۆنی بەخشی زانیاریی سێکسیی 

 (Riksförbundet för sexuell utbildning)، (RFSU) وەردەگرێت.

 

ئەمە بەپێی ده‌ستگه‌ی کاروباری فێرگاکان (skolverket). جێگەی باسە کە ئەمڕۆ خوێندنگەکانی سوید لە وانەی سێکس و پێکەوەژیاندا کەڵک لە زانیارییەکانی فیدراسیۆنی بەخشی زانیاریی سێکسیی

 (Riksförbundet för sexuell utbildning) وەردەگرێت. لە ئێستاد ئەو فیدراسیۆنە ئاماژەی بە چەندین کومووکورتی لەسەر نەبوونی زانیاری تەواو لە سەر پرسەکە کردووە. هاوکات دەستگەی کاروباری فێرگەکانی سوید ئاماژەی بە کارامه‌یی لەفێرگاکان و له‌ وانه‌ی تایبه‌ت به‌ ژیانی جنسی (sexualundervisning) و یه‌کسانی نێوان ره‌گه‌زی ژن و پیاو کردووە و ڕایگەیاندووە کە ده‌بێت به‌رز بکرێته‌وه‌. هەروەها دەستگەکە باسی لەوەش کردووە کە قووتابخانەکان لەم پرسەدا و بۆ پێشگیری کردن لەو جۆر هەڵسوکەوتانە زۆر دواکەوتوون. لەم ڕوانگەیەشەوە فیدراسیۆنی بەخشی زانیاریی سێکسیی ڕایگەیاندووە کە دەبێ خولی تایبەت لەسەر سێکس و پێکەو ژیان بۆ مامۆستایا بکرێتەوە.

بەپێی دواین ڕاپۆرتی پۆلیس لە قوتانخانەکاندا منداڵان ڕووبەڕوو ئەو جۆرە هەڵسوکەت و تاوانان دەبنەوە. بۆ نمونە هەفتەت ڕابردوو فیستیڤاڵی (We are Stockholm) کە بەتایبەت منداڵان ڕوو لێ دەکەن چەندین حاڵەتی دەست بۆ بردن بەمەبەستی سێکی لەلای پۆلیس تۆمار کراوە و لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی پێکراوە.

لەم ڕوانگەیەشەوە وەزیری پەروەردەی سوید گوستاڤ فریدوولین ڕایگەیاندووە کە دەبێ بەهەموو شێوەیەک پێشگیری لەو کارانە برێت و بایەخ بەو پرسە بدرێ. هاوکات باسی لەوەش کردووە کە لە بەرنامەی مامۆستایدا ئەو وانانە بوونیان هەوە دەخوێندرێن، بەڵام دەبێ ئاستیان بەرز بکرێتەوە و باشتر بکرێ.

 لەلایەکی دیکەوە فیدراسیۆنی بەخشی زانیاریی سێکسیی داوا دەکات کە وتنەوەی وانەی سێکس و پێکەوە ژیان لە بواری خوێندندا بەمەرج بکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".