Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داڵکورد لە سڤێسنسکا کوپێن دا سەرکەوت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 25 augusti 2016 kl 11.40
تێبی ٠-٢ داڵکورد
(0:50 min)
Dalkurd. Arkivbild. Foto: Emil Holmgren
Dalkurd. Arkivbild. Foto: Emil Holmgren

لە کوپی ساڵانەی یانەکانی تۆپی پێی سوید (svenska cupen) دا یانەی داڵکورد توانی بەسەر یانەی تێبی ئێف کۆ دا سەرکەوێت.

 دوێنی ئێوارە یانەی داڵکورد لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی لە یانەی تێبی ئێف کۆ بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر بە هیچ بباتەوە. گۆلەکانیش لە لایەن لێونارد پلنا و ئۆکێ ئاکپۆڤەتاوە تۆمار کران. جێگەی باسە کە یانەی تێبی لە خەلی پلە پێنجەکانی سویدا یاری دەکات.

جێگەی باسە لە کۆپی ساڵانەی یانەکانی تۆپی پێی سوید (svenska cupen) دا و لە خولی یەکەمدا ٧١ یەک یانە بەشدار دەبن.

لە پاش بردنەوەی ئەم یارییە یانەی داڵکورد یانەی داڵکورد رووبەڕووی براوەی گرووپەکانی دیکە دەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".