Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێشنیازی گۆڕانکاری بەسەر خانەنشینی وەزیرەکاندا دەکرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 26 augusti 2016 kl 09.54
"نابێ وەزیر خانەنشینانە وەربگرێ و مووچەیەکی دیکەی کۆمپانیای هەبێ"
(2:57 min)
.
وێنە: BERTIL ERICSON / TT

حکومەت دەیەوێ گۆڕانکاری بەسەر مووچەی خانەنشینی ئەو وەزیرانەی کە ڕۆشتوون و کاریان تەواو بووە بهێنێ. ئەمڕۆ دەتوانن مووچەیان هەبێت و کۆمەکی خانەنشینیش وەرگرن.

وەزیری سڤیل و شارەوانییەکانی سوید ئەردەڵان شەکەرابی ڕایگەیاندووە کە دەیانەوە گۆڕانگاری بەسەر یاسای ئەو وەزیرانەی دەستیان لە کار کێشاوەتەوە خانەنشینی وەردەگرن بهێنن. بۆ نمونە ئەمڕۆ ئەو وەزیرانەی ماوەی شەش ساڵ وەزیر بوون دەتوانن خانەنشینی وەربگرن و مووچەی کاریکردنیشیان لە کۆمپاکانی خۆیاندا هەبێ. لە ئێستادا وەزیری سڤیل و شارەوانییەکانی سوید ئەردەڵان شەکەرابی دەیەوێ ڕێگری لەم شیوازە کار بکات. شەکەرابی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەمە لەگەڵ خواستی هاوڵاتیانی سویددا ناگونجێ.

بەپێی یاسا ئەمڕۆ وەزیرێک کە دەستی لە کار کێشابێتەوە و شەش ساڵ وەک وەزیر کرای کردبێ، هاوکات لەکاتی دەست لەکار کێشانەوەکەیدا تەمەنی لە سەرووی ٥٠ ساڵەوە بێ ئەوا مافی وەرگرتنی مووچەی خانەنشنی وەزیری هەیە. لەهەمان کاتدا دەتوانێت کۆمپانیای خۆی هەبێت و لەوێش مووچە وەرگرێ. واتە دوو مووچەی هەبێ لە هەمان کاتدا کە یەکێکیان حکومییە. هەر بەپێی یاسا مووچەکە کاریگەری لەسەر خانەنشینی وەزیری دەکات، بەڵام ئەگەر بێت و مووچەکە ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر داهاتی کۆمپانیاکە ئەوا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر مووچەی خانەنشینی نابێ.

 لە ئێستادا وەزیری سڤیل ئەردەڵان شەکەرابی پێشنیازی ڕاگرتنی ئەو دوو مووچەیە دەکات و دەڵێ.

 -   ئەمە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ خواستی هاوڵاتیان یان لە یاساو ڕێسادا ناوگونجێ. لەبەر ئەوە ئێمە دەمانەوێ گۆڕانکاری بەسەر یاساکاندا بەشێوەیەک بهێنین کە لە کاتی بوونی داهاتێکی دیکەدا کە دەخرێتە سەر کۆمپانیا وەک مووچە لەقەڵەم بدرێ و کاریگەری لەسەر مووچەی خانەنشینی بکات.

 لە ئێستادا هەر دوو سەرۆکوەزیرانی پێشووی سوید، یۆران پێرشۆن و فرێدریک ڕایندفێڵدت ئەو پێشنیازە دەخەنە ژێر پرسیارەوە. جێگەی باسە هەریەکە لە پێرشۆن و ڕایندفێڵدت مووچەی تەواو لە کۆمپاکانیان وەردەگرن. هاوکات مووچەی تەواوی خانەنشینیشیان پێدراوە.

 وەزیری سڤیل ئەردەڵان شەکەرابی ڕایگەیاندووە کە ئەم یاسایە لە ساڵی ٢٠٠٥ وە هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و ئێستا کاتی پیاچوونەوەیە پێیدا و گۆڕانکاری بەسەردا هێنانە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".