Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

حووکمی ئەو پزیشکەی دەستدرێژی سێکسی لە مندالان کردووە کەم کرایەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 2 september 2016 kl 14.42
دادگای پێداچوونەوە حووکمەکەی کەم کردەوە
(1:03 min)
.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

پزیشکی خوێندگەیەک لە فالون مانگی یانواری ئەمساڵ دەستگیر کرا و دواتر لە لایەن دادگای سەرەتایی فالونەوە بە ٤ ساڵ زیندانی حووکم درا. بەڵام ئەمڕۆ دادگای پێداچوونەوە Hovrätten حووکمەکەی دادگای سەرەتایی Tingsrätten ـی لە چوار ساڵ کەم کردەوە بۆ سێ ساڵ زیندانی.

پارێزەری گشتیی یوهان کنیەس بە حووکمەکەی دادگای پێداچوونەوە ناڕازییە و دەڵێت

ـ ناچارم هەڵسەنگاندنی دادگای پێداچوونەوە قەبووڵ بکەم بەڵام هاوڕایان نیم.

جێی باسە ئەم پزیشکە لە ڕێگەی پێنووسێکەوە کە کامێرای شاراوەی تێدا بووە وێنە و فیلمی لە ئەندامی جنسی کوڕانی نێوان شەش تا چواردە ساڵ گرتووە و تاوانەکان ساڵانێکی زۆر لە کاتی ئازمایشی پزیشکیدا ئەنجام دراون. پزیشکەکە هەروەها دەسدرێژی کردووەتە سەر دوو کووڕی منداڵ لە کاتی خەودا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".