Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لە نێو کورتە چیرۆک نووسانی سویددا کچە کوردێک بەشدارە

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 9 september 2016 kl 12.37
(لێمان گەڕێن باسیکەین – کورتە چیرۆک لە ڤێرملاندەوە)
(9:35 min)
.
ژیان بەهرۆزی کورتە چیرۆک نووس و لوویس ئالڤێرشۆن بەرێوەبەری پرۆژە. وێنە: شاهۆ موانی

بۆ یەکەم جار لە پرۆژەیەکی نوێدا و لە نێو چەندین نووسەری بە ئەزموونی و نووسەری نوێی سویدیدا کچە کوردێکی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان بە کوردەتە چیرۆک لە کتێبێکدا بەشدارە.

لە پرۆژەیەکی نوێدا کە یەکەم جارە ئەنجامبدرێ بەسەرپەرشتی زانکۆی کارڵستاد چەندین نووسەر ی بەئەزموون، ڕۆژنامەنووس و نووسەری نوێ بەشداری دەکەن. پرۆژەکە لە کتێبێک کە کۆکەرەوەی چەندین نۆڤێل یان کورتە چیرۆک بە سویدی لە ژێر ناوی (Låt oss berätta – Noveller från Värmland) پێکدێ.

 یەکێک لەو کەسانەی کە بە کورتە چیرۆکێک لەو کۆمەڵە کورتە چیرۆکانە بەشداری کردوو و  لەو پرۆژەدە بەشدارە کچێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیان بەهرۆزییە.

لە یەکێک لە کافتریاکانی شاری کارلستاد چاوم بە ژیان کەوت. ژیان کەمێک باسی ناوەرۆکی کورتە چیرۆکەکەی بۆ کردم کە لە لەگەڵ هاوڕێیەکیدا ئەو چیرۆکەیان داڕشتۆتەوە. کورتە چیرۆکەکە باس منداڵێکی کورد دەکات و ئەڕووداوانەی کە لە ژیانی ڕۆژانە و چارەنووسی ئەو گەنجە ڕوودەدەن، بەتایەبەت لەپاش ئەوەی وەک پەنابەر ڕووی لە سوید کردووە. ژیان بەم شێوە باسی بەشداربوونی لە پرۆژەکەدا بۆ بەشی کوردی کرد.

   - ئەو کورتەچیرۆکەی من نووسیوومە بەشێکە لە ڕووداوێکی ڕاستی کە بەسەر گەنجێکی کوردا هاتووە. بەلای منەوە زۆر سەرنج ڕاکێش بووە. ئیدی گوێبیستی کەسەکە بووم و وەک چیرۆک دامڕشتەوە و ڕادەستی بەڕێوەبەرانی پرۆژەکەم کرد.

پرۆژەیە کورتەچیرۆک لە هەموو هەرێمی ڤێرملاندەوە یەکێکە لەو پرۆژانەی کە ئینستیتووتی زمان، ئەدەب و فەرهەنگی نێونەتەوەی لە زانکۆی کارڵستداد لە ئەستۆی گرتووە. جێگەی باسە هەرێمی ڤێرملاند بە فەرهەنگە دەوڵەمەندکەی لە بواری ئادەبیاتدا ناسراوە. لەم پرۆژەدا نووسەرانی بە ئەزموون و نووسەری نوێ بە کورتە چیرۆک بەشدار دەبن و کتێبکە بەبەشداری  ١٨  کورتە چیرۆک نووس بەبەرهەم هێنراوە و بڕیارە ڕۆژی ١٤-٩-٢٠١٦ لە کۆنفرانسێکی چاپەمەنید و  بە ئامادەبوونی بەشێک لەو نووسەرانە بڵاو بکرێتەوە. پاشان سێ لە باشترین کورتە چیرۆکنووسەکان خەڵات وەردەگرن.

 بۆ زیاتر ئاشنا بوون لە مەبەستی ئەم کۆمەلە کورتە چیرۆکە سەردانی زانکۆی کارڵستادم کرد و لەوێ چاوم بە بەرپرسی پرۆژەکە لویس ئالڤەرشۆن کەوت. ئالڤێرشۆن بێجگە لە بەرێوەبەری ئەم پرۆژەیە مامۆستای بەشی فەرهەنگ و ئەدەبییە لە زانکۆی کارڵستاد. تاوێکی باش لە زناکۆکەدا چاوەڕوانی ئاڵڤێرشۆنم کرد هەتاوەکو لە کۆبوونەوە و پاشان لە وانە وتنەوە تواو بوو. ئیدی دەستمان بە وتووێژ لەسەر پرۆژەوە ئامانجی پرۆژەکە کرد. لویس ئالڤێرشوون وتی.

 -  ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە هاوڵاتایان زیاتر خوازیاری نووسین ببن و بایەخ بە نووسین بدەن. هەروەها ئەو هەستەدڵخۆشکەرەشیان بۆ بگەڕیتەوە کە لە پاش یان لەکاتی نووسیندا لەلای مرۆڤ دروست دەبێ. هەروەها هوموو مرۆڤ بابەتێکی سەرنج ڕاکێشی لایە کە باسی بکات و کەسانی دیکە سوودی لێوەر بگرن. دەمەوەی ئەوەش بڵێم کە لە نووسینی ئەم کتێبەدا نووسەری بەئەزموون و نووسەریشی تێدایە کە یەکەم جار بابەتی کورتی هاوشێوە بنووسێ. کاتێکیش کە ئەم پرۆژەمەن ڕاگەیاند نزیکەی ٨٠ کورتە چیرۆکمان بەدەست گەشت. ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێ کە هاوڵاتیان خواستی نووسینیان هەیە.

 پاشان لوویس ئالڤێرشۆن باسی ئەوەی کرد کە هەست بە شانازی دەکات ئەوان توانیویانە ئەم ئەرکەیان بەم  ئاستەی ئێستا گەیاندووە هەرەوەها ئاماژەی بە چاوەڕوانییەکانیان کردوو وتی.

   - ئومێدەوارم و پێم وایە کە بەبەباشی پێشوازی لەم کتێبە دەکرێت. لەبەر ئەوەی بابەتی بۆ زۆربەی هەرەزۆری کۆمەلگە تێدایە. هاوکات نووسەرەکان پاشخان و ڕەگەزی جیاوازیان هەیە. هەروەها لە ڕوانگەی ئەزموونەوە جیاوازن.

 لە درێژەی وتەکانیدا ئالڤێرشۆن باسی لەو کورتە چیرۆکە کرد لەسەر ژیانی منداڵێکی کوردەوە و جەختی لەسەر ئەوە کردەووە کە چیرۆکێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە. هاوکات باسی لەوەش کرد کە ئەوان چەند تێبینییەکانی لەسەر ناوەرۆکی چیرۆکەکە هەبووە بەڵام نووسەرەکان دێکان و ژیان توانیویانە ئەو تێبینیانەی ئێمە لەبەرچاو بگرن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".