Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

داوای ١٢ ملیارد کرۆن لە کۆمپانیای تێلیا دەرکرێ

تازه‌ کرایه‌وه‌ torsdag 15 september 2016 kl 11.56
بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 september 2016 kl 10.02
"بەوە دەزانین کە هەڵەکردن باجی گرانە"
(2:09 min)
.
وێنە: Vilhelm Stokstad/TT

دەستگە حکومییەکانی ئەمەریکا و هۆڵەندا داوای گەڕاندنەوەی پارە بەهۆی ئەو ڕێککەوتنامە بازرگانییەی کە لەگەڵ وڵاتی ئوسپاکستاندا بەستوویانە.

جێگەی باسە کۆمپانیای پەیوەندی تێلیا (Telia) کە ئەوکات لە ژێر ناوی تێلیا سونێرادا بووە لە ساڵی ٢٠١٤ ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە لەسەر گوومانی پێدانی بەرتیل بە بەرپرسانی ئەو وڵاتەو لە گەندەڵیی تێوەگلان بۆ ئەوەی لە ئوسپاکستان دابمەزرێ لەلایەن ئەمەریکاو هۆڵەنداوە دەستی پێکردووە.

 هۆی داواکردنی ئەو پارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تێلیا گوومانی توانانی گەندەڵی و بەرتیلدانی لەسەر دروست بووە. کۆپانیاکە ئەمڕۆ لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە ڕایگەیاندووە کە سەرەتا هەڵەبووە ئەوان بۆ بازرگانی ڕوویان لە وڵاتی ئوسپاکستان کردۆتەوە و دان بەهەڵکانی خۆیاندا دەنێن. بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی تێلیا ماری ئێرلینگ ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو غەرامە ئێجگار زۆرە دەڵێ.  

- ئێمە بەوە دەزانین کە غەرامە کراوین بەڵام ئەم بڕە پارەی ئێجگار زۆر. لەوەش بە ئاگان کە باجی هەڵەکرد زۆر گرانە.

 جیگەی  باسە ئەو  ١٢ ملیارد کرۆنەی کە داوای گەڕاندنەوەی دەکرێ بەکۆی کشتی هێندەی داهاتی قازانجی ساڵێکی کۆمپانیاکەیە. هاوکات بەشی ئابووری ڕادیۆی سوید ڕۆماڵی کۆرسی تێلیایان لەپاش ڕووداوەکەی ئەمڕۆ کردووە کە تەنها % ١ هاتۆتە خوارەوە.  هەرەها تیشک خراوەتە سەر ئەوەش کە کۆمپانیای دیکە هەیە هەمان هەڵەی و تێوەگلانی لە گەندەڵی لە وڵاتی ئوسپاکستاند ئەنجامداوە، بەڵام هێندەی کۆمپانیای تێلیا سونێرا غەرامە نەکراوە. بەڵکو تەنها نیوهێندیە تێلیا غەرامە کراوە. پرسەکە لێرەدا ئەوە کە ئایا کۆمپانیای پەیوەندی تێلیا ئەو غەرامەیە دەدات، یان پرسەکە دەباتە دادگا. ئەگەر ئەم بابەش بچێتە دادگا چەندین ساڵی پێدەچی هەتاوەکەوە یەکلا دەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".