Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

رێژەی مامۆستای گەنج لە سویدا کەمە

تازه‌ کرایه‌وه‌ torsdag 15 september 2016 kl 14.17
بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 15 september 2016 kl 13.00
مووچەیان کەمە و کاتی کاریان زۆرە
(1:34 min)
.
وێنە: Jacques Brinon

کەمێک بەر لە ئێستا ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان (OECD) ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی سەبارەت بەراوردکردنی گەشکردن بواری خوێندن لە وڵاتانی جیهاندا بڵاو کردەووە.

لە سویددا ڕەوشی مامۆستایان بەشێوەیەکی ئاشکرا لەو ڕاپۆرتەکدا دەرکەوتوو. بۆ نمونە ڕێژەی مامۆستای گەنج ئێجگار کەمە. هاوکات مووچەی مامۆستای بە ئەزموون نزمە. ئەمە چەند خاڵێکە کە لە ڕاپۆرتەکەدا بەڕوونی تیشکی خراوەتە سەر.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە کاتی کار کردنی مامۆستایان لە سویددا بەراورد بە وڵاتانی دیکە درێژترە.

جێگەی باسە کە وڵاتی سوید یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین بایەخی ئابووری بە گەشەپێدانی خوێندن و زانست دەدات، بەڵام لە ڕاپۆرتەدا ئاشکرا بووە کە ئەو دەرئەنجامەی خواستی لەسەر بەدی نەهاتووە.

وەزیری خوێندنی باڵا هێلێن هێلمار کنووتسۆن دەڵێ کە ئێمە سیستەمێکی باشی خوێندنمان هەیە، بەڵام لەم ڕاپۆرتەدا ئەوە ئاشکرابووە ململانێی زۆرمان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی ئاستی زانست گەشە پێبکەین و ڕەوشێ مامۆستایان باتشر بکەین.

جێگەی باسە لە ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری و گەشەپێدان (OECD) ٣٥ وڵات ئەندامە کە زۆربەیان لە وڵاتانی ئەورووپا پێکدێن. هەروەها یابان، کۆریا، ئەمەریکا، کەنەدا، مەکسیکۆ و ئوسترالیا ئەندامن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".