Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کێشە ناخۆیەکانی پارتی لیبرڵەکان بەردەوامە

تازه‌ کرایه‌وه‌ fredag 16 september 2016 kl 12.40
بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 16 september 2016 kl 11.24
" کێشەکان لە نێو پارتەکەمەندا پلە و پایە نییە"
(3:01 min)
.
وێنە: FREDRIK PERSSON / TT

هەر یەکە لە یان بیۆرکلوند سەرۆکی پارتی لیبراڵەکان و بیرگیتا ئوولسۆن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی لەسەر کێشەکانی نێو پارتەکەیان هاتنە دەنگ.

بیرگیتا ئولسۆن سەر لەبەیانی ئەمڕۆ بەرنامەی پێ ئێر مۆرگۆنی ڕادیۆی سوید ڕاگەیاند کە ئەو بیر و بۆچوون پاشە کشە ناکات. هاوکات ئەو هەواڵەش کە داوای دەست لە کار کێشانەوە لێکراوە ڕەخنەی لێ گیراوە سەبارەت بە ڕەچاو نەکردی سیاسەتی پارتەکەی ئولسۆن ڕایگەیاند زۆر بەلایەوە سەیر بووە.

دوێنی ئێوارش سەرۆکی پارتەکە یان بیۆرکلوند هەر بەرادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە ئەم کێشانە پەیوەندی بە دەستەڵات گرتنە دەست نییە، تەنها تایبەتە بەوەی کە چی هێڵێکی سیاسە هەڵبژێرین بۆ بەردەوام بوون لە گەسە پێکردنی پارتەکەمان. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم بابەتە هێندە گەورە نییە کە گرنگی پێ بدرێ.

ئیسماعیل کامیل ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵەکان لە پارێزگای ئوپسالە ئاماژە بە بیروبۆچوونە جیاوازەکانی نێو پارتەکەی و ئەو کێشانە دەکات کە کێشەکان پەیوەندیان بە پۆست و پلەوە نێو پارتەکەدا نییە. هاوکات لە ڕوانگەی ئەو بەرەی کە بە سۆسیال-لیبراڵ ناسراون هەریەکە لە یان بیۆرکلوند و بیرگیتا ئوولسۆن لە خۆ دەگرێ.


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".