Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەندامانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پرسی کۆچبەران دەدوێن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 19 september 2016 kl 10.07
گرنگی بە پرسی کۆچ دەدرێت
(2:43 min)
.
وێنە: Petros Giannakouris

ئەمڕۆ وڵاتانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویوۆرکی پایتەختی ئامریکا کۆ دەبنەوە و دۆخی کۆچی جیهان تاووتوێ دەکەن.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە ئامریکا و سوید میونداریی دەکەن نزیکەی ١٩٠ وڵات بانگەوازێکی مافەکانی مرۆڤ کە پێشوەخت ئامادەکراوە پەسەند دەکەن. لە بانگەوازەکەدا ئەو ڕێککەوتننامەی کە نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی ١٩٥١ سەبارەت بە سیاسەتی کۆچی نێونەتەوەیی و مافی پەناخوازیی پەسەند کرابوو نوێ دەکەنەوە. هەرچەندە زۆر لە سیاسەتوانانی سەر بە پارتە بۆرژواکانی سوید داوا دەکەن ئەم بانگەوازە یان بە تەواوی لاببرێت یان دووبارە بنووسرێتەوە، بەلام وەزیری کۆچی سوید مۆرگان یوهانسۆن پێی باشە کە بانگەوازەکە دەستکارییەکی ئەوتۆ ناکرێت و دەڵیت

ـ  سوید یەکێک لە وڵاتانی دژ بە هەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێککەوتننامەیە بووە، چوونکە دەترسێم بە ئەوەها کارێک زیاتر بەرەو دووا هەنگاو هەڵ بێنینەوە.

پێ دەچێت ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت رێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤ دووبارە بنووسرێتە ماوەیەکی زۆر چاوەڕوان بن. ئەمە بە پێی قسەکانی وەزیری کۆچ مۆرگان یوهانسۆن.

ـ ئەم کەسانە لەم دانووستانەی ئەمجارەدا پشتگیرییەکی وایان نییە و پێ ناچێت لە داهاتووشدا هەیانبێت، ئەمەش ئاگادارییەکی گرنگە بۆ ئەوان.

زۆر لە ڕیکخراوەکانی پارێزگاریی لە مافی مرۆڤ ڕەخنەیان لە ڕیککەوتننامەکە هەیە و پێیان وایە، دەبوو بەرپرسیارییەتی زیاتری لە خۆ بگرتایە و ڕێگاچارەی تازەی سەردەمیی تێدا جێ کراباوە. بەڵام ئالێکساندرا سێگێنستەدت لە بەشی سویدی خاچی سوور هەر گەشبینە.

ـ ڕۆژانە دەبینین سیاسەتی کۆچ لە ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی نامرۆڤانەتر دەبێ، هەر بۆیە باس کردن و لێدوانی دۆخی کۆچ لە نێوان سەران و دەوڵەتانی جیهان جێگەی دڵخۆشییە و هەڵوێستێکی ئەرێنیە بۆ پاراستن و داکۆکی لە مافی مرۆڤ.

وەزیری درەوەی سوید مارگۆت ڤالستریۆمیش گرنگی بەم کۆبوونەوەیە دەدات و ئەم بەیانییە لە وتووێژێکدا بە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتێری وت بەرپرسایەتییەکی جیهانییمان لە ئەستۆیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کۆچ.

 

 


بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".