Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆدێراتەکان لە بواری پرسی کۆچ پاشەکەوت دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 27 september 2016 kl 11.59
مۆدێراتەکان دەیانەوێ پاشەکەوت بکرێت
(1:33 min)
.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

پارتی مۆدێراتەکان دەیانەوێت ساڵانە، لە بواری پرسی کۆچ لە نێوان هەشت تا دوازدە ملیارد کرۆن پاشەکەوت بکەن.

سەرۆکی پارتەکە ئانا شینبەری  باترا و وتەبێژی ئابووری و سیاسیی پارتەکە، ئولف کریستەرشۆن ئەمڕۆ لە وتارێکدا لە ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت بڵاویانکردەوە، دەیانەوێ تا ساڵی ٢٠٢٠ لە خەرجییەکانی پێشوازیی کۆچبەران کەم بکەنەوە و چالاکییەکانی دەزگاکەش کاراتر بکەنەوە.

ئەم پێش نیوەڕۆیە لە کۆبوونەوەیەکی چاپەمەنیدا ئولف کریستەرشۆن وتی لە پێشنیازمان بۆ پەرلەمان داوای پاشەکەوت و چاکسازی پرسەکانی باج دەکەین.

ـ خەرجییەکانی بواری کۆچ دەبێ کەم بکرێنەوە، بۆ نموونە خەرجی جێگای مانەوەی منداڵانی بێسەرپەرەستی پەناخواز دەبێ کەم بکرێتەوە. هەروەها دەبێ تەمەنی ئەم منداڵانە لەگەڵ هاتنیان بۆ سوید دەستنیشان بکرێت، نەک دوا بخرێت بۆ کۆتایی پرۆسەکە.

نوێنەرانی پارتەکە لە وتارەکەی ئەمڕۆ هەروەها نووسیان، ئێستا کە ڕێژەی کۆچبەران کەم بووەتەوە کاتی ئەوە هاتووە دەزگای کۆچ (Migrationsverket) واز لە دۆزینەوەی جێگا و ڕێگا بۆ کۆچبەران بهێنێ و زیاتر جەخت بخاتە سەر لێکۆڵینەوەی کەیسەکان و بڕیاریان لەسەر بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".