Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆدێراتەکان دەیانەوێ بایەخ بەپەنابەران لە بازاڕی کاردا بدەن

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 5 oktober 2016 kl 15.31
لابردنی باج لەسەر یەکەم کار
(2:08 min)
.
وێنە: Jessica Gow/TT

پارتی مۆدێراتەکان ئەمڕۆ پێشنیازە بودجەی پایزەی خۆیان پێشکەش کرد کە بودجەکەیان لە نزیکەی ٣٨ ملیارد کرۆن پێکدێ.

بەگشتی هەتاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ پێشنیازە بودجەی مۆدێراتەکان ٦٨ ملیار کرۆنە.

مۆدێراتەکان بودجەکەیان لە ژێر ناوی " بەرنامە بۆ سویدێکی بە‌هێزتر" دا بڵاو کردووە. جێگەی باسە سەرەتا مۆدێراتەکان ئاماژەیان مەترسی هاتنە ئارای قەیرانی ئابووری لە سویددا کردووە.

یەکێک لە پێشنیازە گرنگ و بایخدارەکانیان کە پێشووتریش ئاماژەی پێکراوە لابردنی باجە لەسەر یەکەم هەلی کار کە هاوڵاتیان دەستیان دەکەوێ و ئەمە بۆ کەسانێک کە داهاتیان کەمە بەپێیی وتەی پارتەکە سوودێکی باشی بۆیان دەبێ.

لە لایەکی دیکەوە مۆدێراتەکان دەیانەوە لە ڕێگەی کەمکردنەوەی باجەوە ساڵی ٢٠١٧ نۆ ملیارد کرۆن و لە ساڵی ٢٠١٨ بتوانن ١٢ ملیۆن وەلا نێن کە ئەمەش لە بەرژەوەندی ئەو خێزانانەیە کە وەک پەرستیار یان شۆفێری ئۆتۆبووس کار دەکەن. لەبەر ئەوەی دەتوانن مانگانە نزیکە ٥٠٠ کرۆن داهاتیان زیاد بکات.

 هاوکات پێشنیازی شێوازی دامەزراندنێکی نوێیان کردووە کە ئەویش یەکەم کارە کە مرۆڤ دەستی دەکەوێت، ئەو شێوازی کار لە ڕاونگەی کاتەوە سنووردار بێ و چەند خوڵێکی فێرکاری لە خۆ بگرێ. هاوکات باجی کارکردن تەنها لە یەک حاڵەتدا لەو کەسانە وەربگیرێ کە مووچەکەیان لە ١٢٠٠٠ کرۆن تێپەڕ دەکات.

پارتەکە تیشکیشیان خستۆتە سەر ئەوەی کە ئەوان دەتوانن لە ساڵی داهاتوودا بالانسی ئابووری سوید ڕابگرن. بۆ ئەوەیش بە ئامانجی خۆیان بگەن باسیان لە بەرزکردنەوەی باجی ئۆتۆمبیل، نزمکردنەوەی کۆمەکی سندوقی بێکار(a-kassa)، زیادکردنی باجی ناڕاستەوەخۆ (moms) لەسەر خواردن و چەند هەنگاوەێکی دیکە کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".