Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆمۆنەکان هەڵهاتووی گرووپە تووندڕەوەکان وەردەگرنەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 18 oktober 2016 kl 10.12
"دەبێت ماڵ و بژێوییان بۆ دابین بکرێت"
(2:14 min)
ISkrigare marscherar i Raqqa i Syrien, Foto: TT.
IS i Raqqa i Syrien وێنە: TT.

بە پشتگیریی و دابینکردنی پێداویستییەکانیان هەڵهاتووی گرووپە تووندڕەوەکان هاندەدرێن دەست بە ژیانی ئاسایی بکەنەوە.

نزیکەی 140 سویدی تا ئێستا ڕیزی گرووپە تووندڕەەوەکانیان لە سوریا و عێراق جێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە سوید، ئێستاش کۆمۆنەکان خۆیان بۆ پێشوازیی لەو کەسانە ئامادە دەکەن کە بەنیازن گرووپە تووندڕەوەکان جێ بهێڵن و ژیانێکی ئاسایی دەست پێ بکەنەوە.   

بەپێی ئەزموونەکان لە شاری لوندەوە ئەو کەسانەی کە لە گروپە تووندڕەوەکانەوە هەڵدێن دەبێت وەک هەر کەسێکی دیکە مامەڵە بکرێن کە لە گرووپێکی دیکە بۆ نموونە تاوانکارییەوە هەڵدێن، لە لوند چەند نموونەیەکی لەو جۆرە کەسانەیان هەبووە کە لە سوریا و عێراقەوە گەڕابوونەوە، بە سازکردنی زەمینەیەکی گونجاو بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کەسانە بۆ نێو ژیانی ڕۆژانە چارەسەرێکی باش بووە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بیر لە گەڕانەوە بۆ نێو گرووپە تووندڕەوەکان نەکەنەوە.

لە شاری لوند لە بارودۆخی کەسەکان دەکۆڵدرێتەوە و بەپێی پێداویستییەکانیان یارمەتی دەدرێن ماڵ، کار و بژێوییان بۆ دابین بکەن.  ئەم ئەزموونەی شاری لوند لە ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی نەتەوەیی دژ بە تووندڕەویی پەڕگیر، پشتڕاست دەکرێتەوە. کریستۆفەر کارلسۆن کە نووسەری ئەو ڕاپۆرتەیە دەڵێت ئەو کەسانەی کە بەنیازن ژینگە تووندڕەوەکان جێ بهێڵن زۆربەی کات پێویستیان بە پشتگیرییە تا بتوانن ئەو هەنگاوە بنێن. بۆ نموونە پێویستیان بەوەیە بێنەوە بازاڕیکار، ماڵیکیان هەبێت و لە قەرزەکاناین خۆشببن.

جێی باسە ساڵی پار کاتێک کۆمۆنی ئیۆرێبرو کاری بۆ هەڵهاتوویەک لە ڕیزی تووندڕەوە ئیسلامییەکانی سوریا دۆزیبۆوە، کۆمونەکە تووشی رەخنەی توند بوونەوە کە بۆچی یارمەتی کەسێکی وا تاوانکار دراوە. بەڵام ئاننا خۆستراند ڕێکخەری پرسی بەرەنگاربوونەوەی تووندڕەوی پەڕگیر لە شاری لوندەوە دەلێت، من لەگەڵ ئەو جۆرە ڕەخنانەدا نیم، لەبەرئەوەی ناتوانین بەو کەسە گەڕاوانا بڵێین مادام هەلەتان کردووە کەواتە مافی گەڕانەوەتان نییە و بۆتان نییە لە کۆمەڵگەی ئێمەدا بژین. بەڵکە دەبێت وەک هەرکەسێکی دیکە یارمەتی بدرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".