Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرەکوەزیرانی سوید سەردانی سعودییە دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 oktober 2016 kl 11.38
"سعودییە وڵاتێکی سیاسی و ئابووریی گرنگە"
(2:25 min)
Stefan Löfven
وێنە: Marcus Ericsson/TT

لە سەردانەکەیدا ستێفان لیۆڤێن نوێنەری پادشای سعودییە و وەزیری دەرەوە دەبینێت.

لە ماوەی سەردانە فەرمییەکەی سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن کە لە پشووی ئەم هەفتەیەدا بەڕێوە دەچێت، جگە لە نوێنەری پادشای سعوودییە و وەزیری دەرەوە و کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ و نوێنەرانی پیشەسازی و بازرگانیش دەبینێت.

ئەم سەردانەی سوید بۆ سعودییە لە کاتێکدایە کە لە سەری ساڵی داهاتووەوە سوید دەبێتە ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان. لەو ماوەیەدا پرسی جەنگی سووریا، یەمەن و عێراق لە پێشەنگی کارەکانی سوید دەبن.  

سەرەکوەزیران سەبارەت بە سەردانەکەی لە ڕاگەیاندنێکی میدیایدا دەڵێت سعودییە وڵاتێکی گرنگە لە ڕوانگەی سیاسی و ئابوورییەوە هەروەها لە ڕوانگەی گۆرانکاری و ڕاگرتنی ئاسایشی ناوچەی دەورووبەری.  ئەو هەروەها دەڵێت کە پرسی سووریا یەکێکە لە پرسە گرنگەکان کە لەم سەردانەدا تاووتوێ دەکرێت.

لە شاندەکەی حوکوومەتی سویددا جگە لە سەرەکوەزیران، سەرۆکی کارگەکان مارکوس ڤالەنباری و بەرپرسی گشتیی ژووری بازرگانی ماریا رانکا بەشدارن.

جێی باسە پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی نێوان سوید  سعودییە لە ماوەی بەهاری ساڵی پاردا داڕمان، ئەویش بەهۆی لێدوانێكی وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم کاتێک سعودییە حوکمی لە قامچیدانی چالاکوانی مافی مرۆڤ و بلۆگوان، رافیع بەداوی دەرکرد، ئەو کات ڤاڵسترۆم وتی ئەو حوکمە لە هی سەردەمی چاخی ناوەڕاست دەچێت. لەهەمانکاتدا سعودییەی بە وڵاتێکی دیکتاتۆر ناوبرد و ڕەخنەی لە کەموکورتیی لە مافی ژنان گرت.

  • ئولف بیارێلد سیاسەتناس دەڵێت بەهۆی ڕەخنە توند و ڕوونەکانی مارگۆت ڤالسترۆمەوە سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤەوە لە سعودییە، بارودۆخەکە  لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا نائارام بوو، هەڵبەتە ئاشکرا بوو کە سعودییە ئەو ڕەخنانەی بە قورسی وەرگرت . هەروەها ئەوەشی کە لەم دواییانەدا سوید پەیمانی سەربازیی هاوبەشی لەگەڵ سعوودەییەدا هەڵوەشاندەوە.

بەپێی زانیارییەکانی بەشی هەوالەکانی ڕادیۆی سوید، ئێکۆت، سەرەکوەزیرانی سوید دوای سەردانەکەی بۆ سعودییە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات، ئەویش هەر لە چوارچێوەی ڕۆڵی سوید وەک ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایش لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".