Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دیاریکردنی تەمەن بەڕێگەی پزیشکی پەسەندە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 20 oktober 2016 kl 12.47
"نابێت ئەم مێتودە بکرێتە ڕۆتین"
(1:33 min)
åldersbedömning
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

ئەنجوومەنی دەوڵەتی بۆ پرسی ڕەوشتی پزیشکی ئەمڕۆ ڕیسای نوێی سەبارەت بە دیاریکردنی تەمەنی پەنابەران ڕاگەیاند.

بەپێی ئەو ڕێسا ڕەوشتییە نوێیە لەمەودوا لایەنە بەرپرسەکان ڕێگەپێدراو دەبن کە بە پشکنینی پزیشکی تەمەنی ئەو پەنابەرانە دیاری بکەن کە دێنە سوید.  

ڕێگەدان بە پشکنینی پزیشکی بۆ دیاریکردنی تەمەن متمانەی زیاترە بەراورد بە تەنها بەکارهێنانی وتووێژ و هەلسەنگاندن. بەڕای شێڵ ئاسپلوند بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی دەوڵەتی بۆ پرسی ڕەوشتیی پزیشکی. ئەو هەروەها دەڵێت ئەم ڕێگە پزیشکییە تەنها لە کاتێکدا دەبێت بەکاربهێنرێت کە ڕێگەکانی دیکە کاریگەر نەبن و نادڵنیایی هەبێت. واتا نابێت ئەم ڕێگە پشکنینە پزیشکییە ببێتە ڕۆتین.

بۆ ئەوەی بڕیارێکی درووست لەسرە تەمەنی پەنابەر بدرێت دەبێت کۆی هەموو ئەو زانیارییانە بەکاربهێنرێن کە لە ماوەی پرۆسەی لێکۆڵینەوە لەمافی پەنابەرییدا کۆکراونەتەوە. لەبەرئەوەی ئەم پشکنینە پزیشکییەش ئەگەری هەڵە و کەموکورتیی تێدایە. ئاسپلوند دەڵێت.

جێی باسە کەسی پەنابەر خۆی بڕیار دەدات کە پشکنینی پزیشکی بۆ دیاریکردنی تەمەنی ئەنجام بدرێت یان نا.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".