Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ژینگە داوا دەکەن کۆنترۆڵی سنوورەکان نەمێنێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 27 oktober 2016 kl 09.14
"خەڵکی سکۆنێ زەرەرمەندن"
(2:16 min)
Poliser på perrongen i Hyllie där stängsel satts upp för gränskontrollerna. Foto: Johan Nilsson/TT
Poliser på perrongen i Hyllie. Foto: Johan Nilsson/TT

دانیشتووانی هەرێمی سکۆنێ لە چاودێریی سنوورەکانی نێوان سوید و دانمارک زەرەرمەندن، بۆیە دەبێت ئەو بەربەستانە لاببرێن بەڕای ئەندامانی سەرۆکایەتیی پارتی ژینگە لە هەرێمی سکۆنێ.

حوکوومەت لەماوەی داهاتوودا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی مۆڵەتی چاودێریی سنوورەکانی نێوان دانمارک و سوید هەروەها کۆنترۆڵکردنی پێناسە دەدات.

ئەم جۆرە کۆنترۆڵ و چاودێرییە زەرەری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەهۆی کارەوە لە نێوان سکۆنێ و دانمارکدا هاتووچۆ دەکەن، بەوشێوەیە بەگشتی بازاڕیکاری سکۆنێش زەرەرمەندە. بۆیە من پێم وایە ئەندەرش ئۆکێسۆن ڕاوێژکار لەهەرێمی سکۆنێ دەلێت کە ئەو جۆرە کۆنترۆڵانەی سنوور نابێت هەبن.  

جێی باسە پاییزی ساڵی پار بوو هاوکاتی شەپۆلی پەنابەران کە ڕوویان لە سوید کرد، حوکوومەت بڕیاری دا کە سنوورەکانی نێوان سوید و دانمارک چاودێریی بکرێن تا پەنابەران نەتوانن لە پردی ئیۆرێسوند کە ئەم دوو وڵاتەوە پێکەوە دەبەستێتەوە دزە بکەنە ناو سوید. هەروەها لە نێو شەمەندەفەر و ڕێگەکانی دیکەی هاتووچۆی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا کۆنترۆڵی پێناسە بکرێت کە ئەگەر کەسێک پێناسەی باوەڕپێکراوی پێ نەبێت ڕێی نادرێت بێتە نێو سوید.

ئەم کۆنترۆڵ و چاودێرییە چەند جارێک لەلایەن حوکوومەتەوە درێژ کراوەتەوە و سۆسیالدیموکراتەکانیش پشتگیرییان لێ کردووە. بەڵام هەردەم لەنێو پارتی ژینگەوە ڕەخنە لەم بڕیارە هەبووە.

بەڕای ئەندامانی ژینگەی هەرێمی سکۆنێ چیتر پەنابەران بەو ژمارە زۆرەی ساڵی پار ڕوو لە سوید و ئەورووپا ناکەن و حوکوومەت لە کاتی بڕیاری درێژکردنەوەی ئەو کۆنترۆڵانەدا دەبێت بیر لە ڕۆڵی باشووری سوید بکاتەوە لە بواری گەشەپێدان لەئاستی نەتەوەییدا، واتا ئەو جووڵە ئابوورییەی بەهۆی هاتووچۆی نێوان ئەم بەشەی سوید و وڵاتانی دیکە هەیە. مارتا سنیڤی ئەندامی دەستەی شارەوانی لە شاری مالمۆ دەڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".