Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید سەرچاوە سروشتییەکان هەڵدەلووشێ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 27 oktober 2016 kl 10.05
"سوید خراپ کەڵک لە سەرچاوە سروشتییەکان دەبات"
(2:39 min)
kött
وێنە: Vilhelm Stokstad/TT

گەر هەموو وەک سویدییەکان بژیانایە ئەوا چوار گۆی زەوی دیکەمان پێویست دەبوو، بەپێی ڕاپۆرتی فۆندی سەرچاوە سروشتییەکانی جیهان.

فۆندی سەرچاوە سروشتییەکانی جیهان (Världsnaturfonden) دوو ساڵ جارێک لە ڕاپۆرتێکدا بەناوی (Living Planet) کاریگەریی سەرفکاری مرۆڤ لەسەر ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان ڕادەگەیەنێت.

لە راپۆرتی ئەمساڵیاندا لیستی ئەو وڵاتانەیان تۆمار کردووە کە زۆرترین سەرچاوەی سروشتی بەکاردەهێنن، جگە لە ئەمەریکا، ئوسترالیا، کەنەدا و بەلجیکا لەگەڵ چەند وڵاتێکی عەرەبیدا، سویدیش لە پێشەنگی لیستەکەدایە.

بەرپرسی گشتیی فۆندی سەرچاوە سروشتییەکانی جیهان لقی سوید، هۆکان ڤیرتێن دەڵێت سوید بەرهەمێکی زۆری گۆشت بەکار دەبات و بەگشتیش بەرهەمی دیکە زۆرە جگە لە گۆشت کە لە وڵاتانی دیکەوە هاوردە دەکرێن. هەموو ئەو بەرهەمانەش لە بنەمادا پێکهاتەی فوسیلیان تێدایە کە زەرەر بە ژینگە دەگەیەنن.       

گەر هەموو وڵاتانی دیکە بەپێی ئاساتی سەرفکاریی سوید ژیان بەسەر بەرن ئەوا زیار لە چوار گۆی زەوی دیکە پێویست دەبێت بۆ ئەوەی سەرچاوە سروشتییەکان بەش بکەن، بەپێی ڕاپۆرتەکەی فۆندی سەرچاوە سروشتییەکانی جیهان.

بەگشتی و لە ئاستی هەموو جیهاندا تا دێت فشاری مرۆڤ بۆ سەر سەڕچاوە سروشتییەکان لە زیادبووندایە، لەگەڵ ئەوەشدا مەرجەکانی ژیانی مرۆڤ زیاتر دەبێت، بەو شێوەیە زەرەر لەو هەمەڕەنگییەی سروشت دەدرێت کە لە  ئاژەڵ و رووەکی جۆراوجۆر پێک دێت.

بەهۆی ئەو فشارەی مرۆڤەوە لەسەر سەرچاوەسروشتییەکان لەساڵی 1970 ەوە نزیکەی لەسەدا 60 لە ڕێژەی ئاژەڵ و رووەک کەمبۆتەوە. هۆکاریش زیاتر خواردن و سیستێمی وزەیە. بەڕای فۆندی سەرچاوە سروشتییەکانی جیهان لقی سوید

چارەسەری سوید بۆ ئەوەی لە لیستی بەکاربەرە خراپەکانی سەرچاوە سروشتییەکان دەربچێت ئەوەیە کە ژمارەی ئەو ئوتومبیلانە کەم بکرێتەوە کە بە وزەی ژینگە شێوێنی فوسیل کار دەکەن و ژمارەی سەفەرەکانمان کەم بکەینەوە.

هەروەها ڕێژەی بەکارهێنانی خواردەمەنی کەم بکرێتەوە، بۆ نموونە حوکوومەت پلانێک دابنێت بۆ چۆنییەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی گۆشتخواردن. کە هۆکارێکی گەورەی دەرچە ژینگەشێوێنەکانە. بەڕای هۆکان ڤیرتێن بەرپرسی گشتیی فۆندی سەرچاوە سروشتییەکانی جیهان لقی سوید.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".