Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەو پەنابەرانەی لە سوید دەمرن چییان بەسەر دێ؟

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 31 oktober 2016 kl 09.14
"لەبەر ئەوەی ژمارەی کەسییان نییە پرسەکە ئاڵۆزە"
(8:35 min)
Foto:Shaho Mwnay
1 av 2
.پێتەر ئاندەرشۆن بەڕێوەبەری نووسینگەی شاری ئورێبرۆی فۆنووسە. هازیم گوردە، ئیمامە لە کۆمەڵەی ئیسلامی بۆسنییەکان لە شاری ئوێرەبۆ. وێنە: شاهۆ موانی
.ئانی ستاڤلینگ بەرپرسی بەشی نیشتەجێیە لە ستۆکهۆڵم. وێنە: شاهۆ موانی
2 av 2
.ئانی ستاڤلینگ بەرپرسی بەشی نیشتەجێیە لە ستۆکهۆڵم. وێنە: شاهۆ موانی

ڕێژەی ئەو پەنابەرانەی بەر لەوەی وەڵام سەبارەت بە مافی پەنابەری وەرگرن دەمرن زیادی کردووە.

گیان لەدەستدانی ئەو پەنابەرانەش بۆ کەسووکاریان ڕەوشێکی ئاڵۆز دێنێتە ئاراوە. هاوکات پرسی چۆنێیەتی مامەڵکردن لەگەڵ بەخاسپاردنی ئەو کەسانە، کەم کەس و لایەن هەیە ئەزموونی لەسەری هەبێت، بەتایبەت بیرۆی کاروباری ناشتن (begravningsbyrå) و کۆمەڵە ئاینییەکان.

هازیم گوردە، ئیمامە لە کۆمەڵەی ئیسلامی بۆسنییەکان لە شاری ئوێرەبۆ. هازیم گوردە باس لە پەنابەرێک دەکات کە ماوەیەک بەر لە ئێستا مردووە و دەڵێ.

 - جێگەی دڵگرانییە. پاشان چەندین پرس لەلای مرۆڤ سەر هەڵدەدات ، بۆ نمونە ئەو خێزانە چییان بەسەر دێ؟ لە سوید دەمێننەوە یان داخوازینامەی پەنابەرییەکەیان ڕەت دەکرێتەوە و دەبێ بۆ وڵاتەکەی خۆیان بگەڕێننەوە.

 هازیم گوردە لە نێو گوڕستانی نۆرا شیرکووگۆردێن لە شاری ئوێرێبرۆ لە تەنەیشت گۆڕێکەوە کە لەسەر کێلەبەردی گۆرەکە ناو، ڕۆژی لە دایکبوونی و مردنی ئەو کەسە لەسەر نوسراوە ڕاوەستاوە. ئو گۆڕە گۆڕی پیاوێکە، ئێمە پێی دەڵێنێن  محەمەد، بەڵام ئەو پیاوە ڕاستیدا ناوێکی دیکەی هەیە. محەمەد خەڵکی سوریایە و وەک پەناخواز لەگەڵ هاوسەرەکەی و دوو منداڵیدا هاتوونەتە سوید، بەر لەوەی وەڵام سەبارەت بە داوای مافی پەنابەرییەکی وەرگرێت محەمەد بەهۆی نەخۆشییەوە گیان لەدەست دەدات.

محەمەد تەنیا نییە کە لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەناخوازییەکەیدا مردووە، بەڵکو بەپێی ئامارێکی دەستگەی کۆچ (Migrationsverket) کە لەسەر داوای بەشی کوردی ڕادیۆی سوید ئامادەی کردووە دەرکەوتووە  کە ساڵی ڕابردوو ٥٢ کەس بەر لەوەی وەڵامی داوای مافی پەنابەرییەکەیان وەرگرنەوە مردوون. ئەمەش بەراود بەساڵی ٢٠١٣ کە ئەو کات ڕێژەکە ١٩ پەنابەر بووە زۆر زیادیکردووە. ئەمساڵیش هەتاوەکو کۆتای مانگی هەشت ٤٣ پەنابەر بەر لەوەرگرتنەوەی وەڵام لە سویددا مردوون. هاوکات ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێژەی پەنابەر زیادیکردووە و لەو ڕوانگەیەشەوە ڕێژەی مردن لە نێویاندا زیاد دەکات.

 جێگەی باسە کە بەشێکی زۆر لە بیرۆی کاروباری ناشتن و کۆمەڵەئاینییەکان و هاوڵاتیان سەبارەت بە خاکسپاردنی تەرمی ئەو پەنابەرانە لە سوید یان گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان بۆ وڵاتەکانیان زانیارییان کەمە. ئەمەش دەبێتە هۆی ئاڵۆزبوونی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەل ئەم پرسەدا. هۆکارێکیان پەیوەندی بەوەوە هەیە کە ئەو کەسانە ژمارەی کەسیی کە بەسوید بە پەرشووننوومەر (personnummer) ناسراوە نیانەوە و تۆماری دانیشتوویان نییە.

 ئەمەش دەبێتە هۆی کاتی زیاتر پێچوونی ناشتنی تەرمەکانیان لە سوید یان گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکان خۆیان.

 هاوکات بەپێیی چەندین داب و نەریتی دەبێ کەسە مردووەکە بەزووترین کات بەخاک بسپێردرێن.

سەبارەت بە خاکسپاردنی محەمەد,  هازیم گوردە پەیوەدنی بە فۆنووس کە بیرۆیی کاروباری ناشتن ئەنجام دەدات کردووە. پێتەر ئاندەرشۆن بەڕێوەبەری نووسینگەی شاری ئورێبرۆی فۆنووسە. پێکەوە هەریەکە لە پێتەر و هازیم هەستاون بە کارکردن بۆ بەخاکسپاردنی محەمەد. بەڵام لەبەر نەبوونی ئەزم لەو بوارەدا چەندین پرسی بێ وەڵام لەلایان سەری هەڵدا، بەتایبەت لە چی جێگەیەک محەمەد بەخاک بسپێردرێ یان کێ خەرجی تێچوونی بەخاکسپاردنەکەی دەدات؟

پێتەر دەست بەجێ پەیوەندی بە بەرپرسانی کڵێسایی ئەو جێگەی محەمد لێی ژیاوە دەکات، بەڵام وەڵامێکی ڕاست و دروستی دەست ناوکەوێت کە کێ ئابووریەکە لە ئەستۆ دەگرێ و دەڵێ.

 - من پەیوەندیم بە بەڕێوەبەری گۆڕستانەکەوە کرد و بابەتەکەم تێگەیاند، پاشان دەرکەوەت کە ئەویش زانیاری تەواوی لەبەردەستدا نەبووە وە بڕیاریدا کە پەیوەندیم پێوەبکاتەوە و لەگەڵ هاوکارانیدا ئەم بابەت تاوتوێ بکەن. لە دوایدا ڕایانگەیاند کە خەرجی بەخاکسپاردنی محەمەد لە بەرپرسیارێتی ئەواندا نییە. بەڵکو ئەوان پەیوەندیان بەو شارەوانییەوە کردووە کە محەمەد لێی ژیاوە. لە دەرئەنجامدا شارەوانییەکە ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئامادەن خەرجییەکە لە ئەستۆ بگرن.

 بەپێی یاسایی سوید خەرجی گۆڕ، بیرۆی کاراوباری ناشتن، سندوقی تەرم یان دارەمەیت، بەخۆڵەمێشکردنی لاشە و گواستنەوەی تەم لە سویدەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی دەبێ لە میرات یان سامانی مردووەکە کە لەپاش خۆی بەجێی دەهێڵی بدرێ. ئەگەر کەسە مردووەکە هیچ سەروەت و سامانێکی لە پاش خۆی بەجێ نەهێشت ئەوا ئەو بەرپرسیارییەتییە دەکەوێتە ئەستۆی شاروانییەکان.

بەشی کوردی ڕادیۆی سوید ڕاپرسییەکی لەسەر ئەو ٢٥ شارەوانییەی کە زۆرترین ڕێژەی پەنابەریان وەرگرتووە ئەنجامداوە و لەو ڕێژەیە ١٤ شارەوانیان وەڵامیان داوەتەوە. لە دەرئەنجامی ڕاپرسییەکەدا هاتووە کە کۆمەکی تایبەت بە خەرجی بەخاکسپاردن بەپێی شارەوانییەکان جیاوازەو لە ١٠٠٠٠ کرۆن بۆ ٢٥٠٠٠ کرنۆنە.

ئەگەر هاتوو کەسووکاری ئەو پەنابەرەی لە سوید مردووە بیانەوێ تەرمەکەی بۆ وڵاتەکەی خۆیان بگەڕێننەوە ئەوا دەبێ خۆیان خەرجیی ناردنەوەی تەرمەکە لە ئەستۆ بگرن. لەبەر ئەوەی شارەوانییەکانی سوید بەپێی یاسا مافی ئەوەیان نییە کۆمەک بۆ گەڕاندنەوەی تەرم دابین بکەن. جێگەی باسە کە لە ڕاپرسییەکەدا هاتوو دوو شارەوانی لە سویددا ڕایانگەیاندووە کە ئەوان حاڵەتیان هەبوو کە پەنابەرە مردووەکە نە کەس لە سوید هەبوو وە نە لە دەرەوەی وڵات و ناچار بوون خۆیان بڕیاری بەخاکسپاردنی پەنابەرکە بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".