Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Kronåsens industriområde med kraftig rökutveckling som följd.
(Publicerat idag kl 15.48)
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

پاپای ڤاتیکان گەیشتە سوید

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 31 oktober 2016 kl 11.20
"سەردانەکەی ڕووداوێکی جیهانییە"
(3:20 min)
Påven i Sverige
وێنە: Emil Langvad/TT

کاتژمێر 11ی ئەم پێشنیوەڕۆیە پاپا فرانسیسکوس لە ڤاتیکانەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی مالمۆ.

جێی باسە لەگەڵ گەیشتنی پاپای ڤاتیکان سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن لە فڕۆکەخانە پێشوازیی لێ کرد و پێش سازدانی نوێژ لە کڵێسای لوند کە کاتژمێر 14:30ی ئەم نیوەڕۆیە ساز دەدرێت، پاپا پادشا و شاژنی سوید دەبینێت.

لەو نوێژە ئایینییە (Gudtjänst) هاوبەشەی کەڵیسای کاتۆلیکی و لوسەرییەکان کە لە کەنیسەی گەورەی شاری لوند بە هاوکاریی کۆمەڵەی جیهانیی لوسەری و کڵیسای کاتولیکییەکان ساز دەدرێت، قەشەی چەندین کڵیسای جیهانی تێیدا بەشدار دەبن.

- ئانتی جاکەلێن قەشيی باڵا لە کڵیسای سویدی (Svenska kyrkan) دەڵێت، بەو هیوایەین کە ئەم سەردانەی پاپا و سازدانی نوێژیی هاوبەشی کاتولیکی و لوسەرییەکان ببێتە مامەیەی بەخشینی هیوا، نەک هەر لە سوید بەڵکە لە ئاستی جیهاند، لەبەرئەوەی ئەم سەردانەی پاپا بۆ سوید ڕووداوێکی جیهانییە.

ئەمە دووەم جارە لە مێژوودا پاپایەک سەردانی سوید دەکات و هاوکاتی یاسی 500 ساڵەی ڕیفۆرمی لوسەرییەکانە لە جیهاندا. هەروەها یادی 50 ساڵەی یەکەم گفتوگۆی نێوان کەنیسەی کاتۆلیکی و لوسەرییەکانە.

ئەم سەردانەی پاپای کاتولیکییەکان بە ساڕێژکردنەوەی برین و درێژەی پرۆسەی ئاشتبوونەوەی نێوان کاتۆلیکی و لوسەرییەکان دەژمێردرێت کە چەندین ساڵ ناکۆکی لەنیوانیاندا هەبووە لەو کاتەوەی کە ڕێفۆرمخوازی کاتولیکی مارتین لوتەر ساڵی 1517 ڕەخنەی لە کڵێسای کاتۆلیکی گرت و لەو کاتەوە کڵێسا پەرت بوو.

هەر ئەو پەرتبوونەی کڵێسای کاتۆلیکی بووە خاڵی وەرچەرخان لە مێژووی ئەورووپادا و ئەورووپای لەنیوان کاتۆلیکی و پرۆتستانی. و لە وەڵامی ڕەخنە و ڕیفۆرمەکانی پرۆتستانییەکاندا کڵیسای کاتۆلیکیشی چەندین ڕیفۆرمیان ڕاگەیاند، ئەو ناکۆکییانە بوونە هۆی نانەوەی جەندین جەنگی ئایینی درێژخایەن.

جێی ئاماژەیە لەگەڵ سەردانەکەی پاپا فرانسیسکوس پۆلیس لە ئامادەباشیدایە بۆ پاراستنی پاپا لە فشاری جەماوەر کە چاوەڕی دەکرێت زۆرینە ئارەزووی وێنەگرتن و سڵاولێکردنی بکەن.

هەروەها ڕێگای هاتووچۆی ئوتومبیل لە ناوەڕاستی شاری لوند لە ماوەی ئەمڕۆدا قەدەغەیە و جەماوەر نابێت نزیکی گەورەکڵیسای لوند ببنەوە. بەڵام لە ڕێی شاشەیەکی گەورەوە کە لە گۆڕەپانی گەورەی شاری لوند ئامادەکراوە نوێژی هاوبەشی نیو کڵیسای لوند دەبینن.

نزیکەی 10 هەزار کەس بلیتیان بۆ گوێگرتن لە گووتارەکەی پاپا کڕیوە کە لە گۆڕەپانی مالمپۆ (Malmö Arena) ساز دەدرێت. 

پرسیار ئەوەی کە بۆچی شارێکی بچوکی وەک لوند لە سویددا پێشوازیی لە پاپای ڤاتیکان دەکات، لەکاتێکدا سوید بە یەکێک لە عەلمانیترین وڵاتانی دوونیا دادەنرێت.

هۆکار ئەوەیە کە یەکییەتیی جیهانی کڵێسا لوتەرییەکان ساڵی 1947 لە شاری لوند دامەزراوە و لەو کاتەوە هەوڵی هێنانە کایەی گفتۆگۆ لە نێوان کڵیسا و دیانەتە جیاوازەکانی دوونیا دەدات. هەوڵ بۆ ئاشتی، عەدالەت و کۆمەکی هەژاران لە جیهانددا دەدات.

هەر ئەو یەکیەتییە نزیکەی 72 ملیۆن لوسەری لە 145 کڵیسا لە 98 وڵاتیی دوونیادا کۆدەکاتەوە.  

جێی ئاماژەیە لایەنی ڕەخنەگریش لەم سەردانەی پاپا هەیە، خەڵکانێک دەڵێن ئەو سەردانەی پاپا دارایی زۆری بۆ تەرخانکراوە، بۆ نموونە ئەو پارەیەی بۆ پاراستنی پاپا بۆ پۆلیس خەرج کراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".