Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

40 سانتیمەتر بەفر بەڕێوەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 31 oktober 2016 kl 14.17
"مەترسیی ڕووداوی هاتووچۆ دەکرێت"
(0:53 min)
snö
وێنە: PONTUS LUNDAHL / TT

پێشبینیی دەکرێت ئەمشەو لە ماوەی دوانزە کاتژمێردا نزیکەی 20 بۆ 40 سانتیمەتر بەفر لە داڵارنا، ڤارملاند و یاڤلێبۆری ببارێت.

دەستگەی پێشبینیی کەشووهەوا (SMHI) هۆشداریی پلە یەکی بۆ کێوەکانی هەرێمی دالارنا ڕاگەیاندووە، واتا مەترسی خلیسکان زۆرە، هەروەها هۆشداریی پلە دوو بۆ باقی ناوچەکانی دالارنا.

چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی بەفربارین و خلیسکانی ئەتومبیلەکانەوە کێشەی هاتووچۆ بێتە پێش. هەروەها کێشەی کارەبا و پەیوەندیی تەلەفۆنی. ئەمە جگە لەوەی کێشە بۆ هاتووچۆی ئامبولانس و گەیاندنی نەخۆش لەکاتی پێویستدا درووست دەکات. 

لەلایەکی دیکەوە دەستگەی فریاگوزاریی و ئاگرکوژێنەوە هۆشدارییان داوەتە دانیشتووانی مۆرا و ئۆرشا کە نەچنە سەر شەقامە گشتییەکان، لەبەرئەوەی ئەگەری بارینیی 40 سانتیمەتر بەفر لەو ناوچانە هەیە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".