Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سوید ڕەخنە لە پێشنیازی یاسای پەنابەری دەگرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 1 november 2016 kl 10.37
"مافەکانی پەنابەر پێشێل دەکرێن"
(2:39 min)
asylrätt
وێنە: Henrik Montgomery/TT

یەکییەتیی ئەورووپا پێشنیازی یاسایەکی هاوبەشی بۆ پرسی کۆچ کردووە کە بەڕای سوید مانای پێشێلکردنی مافەکانی پەنابەرە.

گەر ئەو پێشنیازەی یەکییەتی ئەورووپا ببێتە یاسا ئەوا مافی پەنابەریی لاواز دەبێت و دادگا سویدییەکان دەسەڵاتییان نامێنێت لە بڕیاردان لەسەر کەیسی ئەو پەنابەرانەی داوای مۆڵەتی مانەوە دەکەن، ئەمە دادگاکانی کۆچ لە سوید لە وەڵامی پێشنیازەکەدا بۆ یەکییەتیی ئەورووپا نووسیویانە.

بەپێی ئەو پێشنیازەی یەکییەتیی ئەورووپا بۆ نموونە یەکییەتییەکە بڕیار دەدات کامە وڵات ئارام و ئاسایشە بۆ ئەوەی پەنابەری بۆ بنێردرێتەوە، ئامانجیش لەو پێشنیازە ئەوەیە پێش ئەوەی لە داوای مافی پەنابەریی کەسێک بکۆڵدرێتەوە بنێردرێتەوە بۆ ئەوە وڵاتەی لێوەی هاتووە.

بەو شێوەیە دەسەڵات و بڕیار لە دەستگەی وڵاتان دەسەندرێتەوە و دەدرێتە دەستگە بڕیاردەرەکانی کۆمیسیۆنی یەکییەتیی ئەورووپا، ئولریکا گێیەر بەرێوەبەر لە دەستگەی داد لە شاری مالمۆ دەڵێت ئەو  کاتە دادگای سویدی ناتوانن خۆیان هەڵسەنگاندن بۆ کەیسی پەنابەران بکەن، لەبەرئەوەی بڕیاری دادگای سوید دەبەسترێتەوە بەبڕیاری کۆمیسیۆنی ئەورووپاوە.

ئەم پێشنیازەی یەکییەتی ئەورووپا بۆ یاسایەکی هاوبەش بۆ پرسی پەنابەری لە کاتێکدایە کە لە بنەماکانی پرۆسەی داد و دادوەریی سویددا دەبێت هەر پەنابەرێک بە جیا و بەتەنها لە کەیسەکەی بکۆڵدرێتەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. بەڵام بەم پێسنیازەی یەکییەتییەکە ئەو بوارە بۆ دادگای سویدی نامێنێتەوە بەڵکە دەبێت پەیڕەویی لە هەڵسەنگاندنێکی پێشوەخت بکرێت کە یەکییەتیی ئەورووپا بڕیاری لەسەر داوە.  

لە حاڵێ حازریشدا و بە پێی یاسایەکی کاتیی مافەکانی پەنابەری تووند کراوەتەوە. کە بەو پێیە پەنابەران تەنها مۆڵەتی مانەوەیان بۆ ماوەیەکی دیاری کراو پێ بدرێت.

بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەو دەستگایانەی ئەو یاسا کاتییەیان لەبەردەستایە پێ دەچێت بکرێتە یاسایەکی جێگیر. جا ئەم یاسایەی سوید لە لایەک و پێشنیازەکەی یەکییەتیی ئەورووپا لەلایەکی دیکە مانای پێشێلکردن و بەرتەسکردنەوەی مافی پەنابەرییە بەڕای دادگاکانی سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".