Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

دەستدرێژیی سێکسی بەدەم خەوەوە سزای نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 2 november 2016 kl 09.13
"دادگاکان بەهەڵە ئازادیان کردوون"
(2:31 min)
övergrepp
وێنە: Henrik Montgomery/TT

ئەو پیاوانەی بەگومانی دەستدرێژیی سێکسی دادگایی دەکرێن ئەگەری ئازادکردنیان هەیە گەر بەدەم خەوەوە ئەو کارەیان ئەنجام دابێت.

 

لیندا یەکێکە لەو کەسانەی تووشی ئەو جۆرە دەستدرێژییە بووە و دەڵێت تووشی شۆک بووم کاتێک دادگا پیاوەکەی ئازاد کرد لەبەرئەوەی ئەو کاتەی دەستدرێژیی کردە سەرم بەدەم خەوەوە نەبووە.

نموونەی دادگاییەکی لیندا و زۆربەی ئەو حوکمانەی کە گومانلێکراویان ئازاد کردووە بوونەتە جێی ڕەخنەی توند لەلایەن شارەزایانەوە. بۆ نموونە کچیکی سیانزە ساڵان لەلایەن باوکە پەنجا ساڵانەکەیەوە دووگیان بووە کەچی دادگای تێهەڵچونەوە (Hovrätten) باوکەی لە گومانی دەسترێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵ ئازاد کرد بەو هۆکارەی کە گوایا باوکە لەو کارەی بەئاگا نەبووە و دەستدرێژییەکە بەدەم خەوەوە ڕوویداوە.   

نموونەی ئەم دادگاییانە کە گومانلێکراوان ئازادکراون لەلایەن کارلۆس شینک پرۆفێسۆری بواری سایکۆلۆجی لە زانکۆی ئەمەریکی تایبەت بە لێکۆڵینەوە (University of Minnesota) ڕەخنەی لێگیراوە و شینک کە توێژەوەرێکی دیاری بواری (sexonomi) واتا سێکسکردن بەدەم خەوەوەیە. سەبارەت بە حوکمی دادگا لەسەر کەیسەکەی لیندا دەلێت، دادگاییەکەی هەڵە و کەموکورتیی  تێدایە و لە زۆربەی ئەو کەیسانەی کە شینک لێیانی کۆڵیوەتەوە گومانی ئەوە هەیە کە ئەو پیاوانەی تاوانەکەیان ئەنجام داوە سەرخۆش بووبن نەک بەدەم خەوەوە ئەو کارەیان ئەنجام دابێ. 

جێی باسە ئێکۆت بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید لە 18 کەیسی کۆڵیوەتەوە کە لەماوەی ئەم شەش ساڵەی دواییدا پیاوان لە گومانی تاوانی دەستدرێژیی سێکسی ئازاد کراون و کە هۆکار ئەوە بووە گوایا بە دەم خەوەوە ئەو کارەیان ئەنجام داوە. لەو هەژدە کەیسە 10 گومانلێکراو ئازاد کراون.

بەڵی دەکرێت بەدەم خەوەوە سێکس ئەنجام بدرێت و بۆ ئەمەش بنەمای زانستیی هەیە، بەڵام ئەم حاڵەتە تایبەتە بە ژمارەیەکی کەم لەو کەسانەی کە کێشەی تایبەت بە خەویان هەیە. واتا دەبێت ئەو کەسانە نیشانەکانی کێشەی خەو و سێکسۆنۆمییان تێدا بسەلمێت بۆ ئەوەی لە تاوانی دەستدرێژیی سێکسی بەدەم خەوەوە، ئازاد بکرێن.

جێی باسە ئەو دادگاییانەی کە تاوانکاری بە هۆکاری خەو لە دەستدرێژیی سێکسی ئازاد کردووە لەلایەن چەند پسپۆڕی ناوداری بواری سێکسۆنۆمی و بواری داد ڕەخنەی تووندی لێ گیراوە.

لیندا کە لە سەرەتای ئەم ڕاپۆرتەدا دەنگیمان بیست و دەستدرێژیی سێکسی کراوەتەوە سەر بەڵام تاوانکارەکە بەهۆی خەو ئازاد کراوە، دەڵێت شادوومانم کە ئەم پرسە هاتۆتە بەر باس و شارەزایان قسەی لەسەر دەکەن، لەبەرئەوەی کە سێکسۆنۆمی واتا سێکسکردن بە دەم خەوەوە دەکرێت لەلایەن خەڵکییەوە خراپ کەڵکی لێوەربگیرێت و تاوانکاران بۆ بەرگریی لە خۆیان ئەو بیانووە بەکار بهێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".