Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کۆنترۆڵکردنی پێناسە بەردەوام دەبێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 2 november 2016 kl 11.56
"ئامانج کەمکردنەوەی ژمارەی پەنابەرانە"
(2:38 min)
gränskontroller
وێنە: Johan Nilsson / TT

حوکوومەت ئەمڕۆ رایگەیاند کە بڕیاریان داوە کۆنترۆڵکردنی پێناسە لە ئوتوبوس، شەمەندەفەر و پاپۆڕەکان بەردەوام دەبێت.

 ئەو بڕیارە کە بۆ سێ مانگی دیکە کاری پێ دەکرێت مەبەست لێێ ئەو ڕێگایانەی هاتووچۆیەوە کە لە دانمارکەوە بەرەو سوید دێن بۆ نموونە ئەو شەمەندەفەری لە دانمارکەوە و لە پردی ئۆرێسوندەوە دێتە سوید.

جێی باسە مۆلەتی کۆنترۆڵکردنی پێناسە کە ئێستا کاری پێ دەکرێت ڕۆژی هەینی چواری ئەم مانگە تەواو دەبوو، بەڵام بەهۆی ئەم بڕیارەوە تا سێ مانگی دیکە کاری پێ دەکرێت.

ئامانج لەم کۆنترۆڵکردنی پێناسەیە کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو پەنابەرانەیە کە بۆ مافی پەنابەری ڕوو لە سوید دەکەن. هەمووی ساڵێک نابێت کە شەپۆلی پەنابەران فشاری بۆ سوید هێنا و ئەوەش لە دەرئەنجامدا فشار بۆ فێرگا و دەستگەکانی خزمەتگووزاریی کۆمەڵایەتی دێنێت. وەزیری ژێرخانیی ئابووری ئاننا یوهانسۆن دەڵێت ئەو مەترسییە هەر ماوە و بۆیە کۆنترۆڵکردنی پێناسە پێویستە.

هەر چەندە بەپێی یاسا ئەو کەسەی کە دێتە سەر سنووری سوید بۆ پەنابەری مافی هاتنە نێو سوید هەیە بەو مەرجەی پێناسەیەکی فەرمی لە شێوەی  پاسپۆرت یاخود ڤیزا پێ بێت. بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو پەنابەرانەی ڕوو لە سوید دەکەن هیچ جۆرە بەڵگەیەکیان لە شێوەیە پێناسە پێ نییە بۆیە ڕیگە نادرێن بێنە ناو سوید، بەمەش ژمارەی پەنابەریی کەم دەبێتەوە.

ئەم یاسایە بۆ ئەو کەسانەی لە وڵاتانی دراوسێوە دێنە سوید واتا پەنابەر نین، بە نیشاندانی پێناسەیە یاخود پاسپۆرت ڕێگەیان دەدرێت بێنە ناو سویدەوە.

ئەم کۆنترۆڵکردنی پێناسەیە زیاتر هەرێمی سکۆنێ دەگرێتەوە واتا باشووری سوید کە سنووری بە دانمارکەوەیە،  دانیشتووانی ئەو هەرێمە هەفتەی ڕابوردوو داوایان کرد کە ئەو کۆنترۆڵکردنی پێناسەیە نوێ نەکرێتەوە لەبەرئەوەی ئەو یاسایە زەرەری لەو کەسانە داوە بە مەبەستی کار لە نێوان ئەم هەرێمە و دانمارکدا هاتووچۆ دەکەن.

بۆ نموونە بەهۆی کۆنترۆڵکردنی پێناسەوە ماوەیەکی زۆر بەڕێوە دەبن و ژمارەی گەشتەکانی شەمەندەفەری نێوان ئەو دوو وڵاتە کەمکراوەتەوە، هەروەها چیتر خەڵکی ناتوانن لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانمارکەوە ڕاستەوخۆ بەرەو شاری مالمۆ لە سوید بێن، لەبەرئەوەی ئەبێت لە وێستگەی کاستروپ (Kastrup) دەبێت بۆکۆنترۆڵکردنی پێناسەکەیان دابەزن و بە شەمەندەفەرێکی دیکە بەرەو سوی دبێن.

کۆنتۆڵی پێناسە لەلایەن کۆمپانیا ئوتوبوس، شەمەندەفەر و پاپۆڕەکانەوە لە نێو خاکی دانمارکدا ئەنجام دەدرێت، گەر بێت و یەکێک لەو کۆمپانیایانە لە گەشتێکی نیوان سوید و دانمارکدا کۆنترۆڵی پێناسەیان ئەنجام نەدابێت ئەوا دەبێت 50 هەزار کرۆن تاوانە، غەرامە بدەنە سوید.

جێی باسە ئەم بڕیارە واتا کۆنترۆڵکردنی پێناسە تاکسی ناگرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".