Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

چەتین: سوید نابێت لە پێشێڵکارییەکانی تورکیا بێدەنگ بێت

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 2 november 2016 kl 15.15
"سوید و ئەورووپا بەرپرسیارێتییان هەیە"
(3:35 min)
Evin Cetin
ئەڤین چەتین، ئەندامی سۆسیالدیموکراتەکان لە هەرێمی دالارنا لە سوید

30 ئەندامی شارەوانی لە سەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان داوا دەکەن 30 شارەداری زیندانیکراوی کورد لە تورکیا ئازاد بکرێن.

لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن 30 ئەندامی شارەوانی لە سویددا ئیمزا کراوە و پێرێ نێردرا بۆ مێدیاکان، داوای ئازادکردنی ئەو سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان و چالاکوانە کوردانە کراوە کە لەلایەن ڕژێمی تورکییەوە زیندانی کراوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە ڕۆژی 25 ئوکتوبەری مانگی ڕابوردوو شارەدار گولتان کشاناک و جێگرەکەی فیرات ئانلی لە شاری دیاربەکر دەستگیر کران و بینای شارەوانییەکەش لەلایەن پۆلیسەوە پشکنراوە.  

هەر لە ماوەی مانگی سێپتەمبەریشدا چەندین سیاسەتمەدار، ڕۆژنامەوان و کەسانی ڕەخنەگر لە ڕژێم زیندانی کراون. سوید و یەکییەتیی ئەورووپا و کۆمەڵەی نێونەتەوەیی بەرپرسێتی ئەوەیان لە ئەستۆیە کە چاوپۆشی لە پێشێلکردنی مافی ئازادی دەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەوانی نەکەن.

تورکیا دەبێت ڕیز لەمافەکانی مرۆڤ و سەربەخۆیی کۆمۆن و دامودەستگەی داد بگرێت و سوید  ویەکییەتی ئەورووپا دەبێت مەرج لەسەر تورکیا دابنێن کە ڕێز لە بنەماکانی دیموکراتی وەک مافی ئازادی ڕادەربڕین بگرێت.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە کە دەنگهەڵبڕینی شارەدارانی سوید گرنگە بۆ گەیاندندی دەنگی کپکراوی ئەو شارەدارە کوردانەی تورکیا زیندانیی کردوون.

ئەڤین چەتین نوێنەری سۆسیالدیموکارتەکان لە هەرێمی دالارانا سەبارەت بەم بەیاننامەیە بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید دوا.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".