Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

مۆدێراتەکان: حکوومەتی کەمینە پێکدەهێنین

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 november 2016 kl 09.47
"دیموکراتەکانی سوید پشتگیرییمان دەکەن"
(2:15 min)
alliansen
وێنە: Pontus Lundahl/TT

ئەندامانی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمۆنەکان لەگەڵ پێكهێنانی حکوومەتی کەمینەدان گەر هەڵبژاردن نەبەنەوە.

شەش لە دەی سیاسەتمەدارانی دەستەی سەرۆکایەتی کۆمۆنەکان لە سەر لیستی مۆدێراتەکان لەگەڵ ئەوەدان کە هاوپەیمانێتیی ڕاست حکوومەتی کەمینە پێک بهێنێت گەر بێت و لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەنگی زۆرینە نەبەنەوە.

لەو ڕاپرسییەی (SVT) کە تەلەفزیۆنی سوید ئەنجامی داوە لە سەدا 56 ی ئەندامانی سەرۆکایەتی کۆمۆنەکان لەسەر لیستی مۆدێراتەکان دەڵێن گەر هاوپەیمانی سوورسەوز واتا سۆسیالدیموکراتەکان و ژینگە دەنگی زۆرینەش لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بهێنن ئەوا هاوپەیمانی ڕاست لە مۆدێرات، لیبراڵەکان، سەنتەر و مەسیحییەدیموکراتەکان حکوومەتی کەمینە بە هاوکاری دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) پێک دەهێنن.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دیموکراتەکانی سوید پارتی ناسراو بە دژەبیانی دەمێکە ڕایانگەیاندووە کە پشتگیریی لە پێکهێنانی حکوومەتی هاوپەیمانی ڕاست دەکەن. ئەم پشتگیرییە لە لایەن ئەندامانی مۆدێراتەکانەوە پێشوازیی لێکراوە و ئارنێ لێرنهاگ ئەندامی سەرۆکایەتی کۆمۆن لە (Öckerö) دەڵێت باشتر وایە مۆدێرات و ڕاستەکان ئەو هەلە بقۆزنەوە و دەسەڵات بگرنە دەست.

جێی باسە ئەم هەڵوێستەی مۆدێراتەکان بەپێچەوانەی هەڵوێستی سەرۆکی پێشووی مۆدێراتەکان فرێدریک ڕەینفێڵدەوەیە کە لە کاتی هەڵبژاردنەکانی ڕابوردوو ڕایگەیاند گەر بەرەی چەپ دەنگی زۆینە ببەنەوە هەرچەندە زۆرینەی پەرلەمان دژ بە حکوومەتی هاوپەیمانیی سۆسیالدیمەکراتەکان بن، ئەوا ئەو دەست لە دەسەڵات دەکێشێتەوە و هەر واشی کرد.

ئێستاش لەسەدا 31  ی ئەو مۆدێراتانەی لە ڕاپرسییەکەی تەلەفزیۆنی سویددا بەشدار بوون لەگەڵ هەڵوێستەکەی ڕەینفێلددان و دەڵێن ئەو لایەنەی دەنگی زۆرینە بباتەوە براوەیە و بەرەی دۆراو دەبێت گۆڕەپانی بۆ جێبهێڵێت لەبەر ئەوەی حوکوومەتی کەمینە هەمیشە بەهۆی دەنگی ناڕەزایی زۆرینەوە هەمیشە بەربەستی بۆ دێتە پێش.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".