Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پرۆژەیەکی نوێ بۆ ئەو ژنە بیانییانەی دەمێکە لە ماڵەوەن

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 3 november 2016 kl 12.27
"دە ساڵە لە ماڵەوەم بۆیە زمان نازانم"
(2:40 min)
En lågstadieelev skriver på ett papper med en penna.
وێنە: JESSICA GOW / TT

ئەو ژنانەی پاشخانی خوێندنیان باش نییە و ماوەیەکی زۆر لە ماڵەوە بوون بەزەحمەت دێنە بازاڕیکار.

بۆ هاوکاریکردنی ئەو گرووپەی کۆمەڵگە تا فێری زمانی سویدی ببن حکوومەت چەند پرۆژەیەکی خستۆتە گەڕ. بۆ نموونە لە گەڕەکی ڕینکەبی لە ستۆکهۆلم پرۆژەی (Introduktionsförskolan) واتا فێرگای سەرەتایی ئاشنابوون کراوەتەوە کە تێیدا ژنانی بیانیی بۆ فێربوونی زمانی سویدی کۆدەبنەوە، هاوکات دەتوانن منداڵە بچووکەکانیان لەگەڵ خۆیان بێت.

ئانسام ژنێکی بە ڕەگەز عێراقییە دەڵێت لەو ماوەی ئەو 10 ساڵەی لە سوید ژیاوە لە ماڵەوە بووە، نە کاری کردووە نە خوێندویەتی. ئەو دەڵێت سویدی نازانم لەبەرئەوەی لە مالەوە لەگەڵ سێ منداڵەکەم بووم.

کەسیکی دیکە فاتمەیە دەڵێت ئەم پرۆژەیە کارێکی باشە لەبەرئەوەی دانیشتن لە ماڵەوە سوودی نییە و فێری سویدی نابیت، ناتوانیت یارمەتی منداڵەکانت بدەیت لە خوێندن و وانەکانیان فێر بکەیت، تۆ ئەبینیت منداڵەکەت لەگەڵ مامۆستاکەی باسی وانەکەی دەکەن و تۆش هیچ تێناگەیت.

ئەم گرووپەی کۆمەڵگە واتا ژنانی بیانیی کە زمانی سویدی نازانن و ماوەیەکی زۆر لە ماڵەوە بوون دەبێت هاوکاری بکرێن بەڕای ئیلڤا یوهانسۆن وەزیری بازاڕیکار لەسەر لیستی دیموکراتەکان دەلێت ئامانج لەم جۆرە پڕۆژانە ئەوەیە کە لە ڕێی فێرکردنی زمانی سویدی و خوێندنی پیشەیییەوە ئەو ژنانەوە بێنەوە بازاڕی کار.

یەکێکی دیکە لێنارت بێرگلیندە بەڕێوەبەری فێرگای سەرەتایی دەڵێت ئەو منداڵانەی تا کاتی دەستپێکردنی فێرگای سەرەتایی لە ماڵەوە لەگەڵ دایکیان بوون زمانی سویدی باش نازانن و بەزەحمەت فێر دەبن. بۆ نموونە فێرخواز هەیە کە دەبوا لە پۆلی شەش بێت بەڵام لە ئاستی پۆلی دوو یاخود سێ دایە، ئینجا تا دەگاتەوە بە ئاستی هاوتەمەنەکانی زۆری پێ دەچێت.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".