Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڤاڵسترۆم: چاوەڕێ دەکەین هاوسەرۆکانی هەدەپە ئازاد بکرێن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 4 november 2016 kl 10.52
"ئەم دەستگیرکردنانە زەنگێکی مەترسیدارە "
(1:32 min)
Wallström
هاوسەرۆکانی هەدەپە و وەزیری دەرەوەی سوید،

وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم دەڵێت دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوکسێکتاغ زۆر جێی نیگەرانییە.

لە ڕاگەیاندنێکدا لە سەر ماڵپەڕی نووسینگەی حکوومەتی سوید مارگۆت ڤاڵستررۆم نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکی پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسێکتاغ لەگەڵ چەندین ئەندامی دیکەی ئەو پارتە، دەردەبڕیت و دەڵێت ئەو ڕووداوەی دوێنێ شەو یەکجار نیگەرانمان دەکات.

ئەو دەستگیرکردنەی دوێنێ شەو ناکرێت بەجیا لە ڕووداوەکانی ڕابوردوو چاو لێ بکرێت بەڵکە درێژەی هەڵویستی تورکیایە دژ بە نوێنەرانی ئەو پارتە، ئێمە چاوەڕێ دەکەین، ڤاڵسترۆم دەڵێت کە ئەو نوێنەرانەی هاوڵاتییان ئازاد بکرێن.

ئەم دەستگیرکردنە مەترسی ئەوەی لێ دەکرێت کە ئاگری ناکۆکییەکانی تورکیا تاو بدات، ئەوەی ڕوودەدات درێژەی دەستگیرکردنی نوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی، مێدیا و سەرنووسەری ڕۆژنامەی (Cumhuriyet)ە.

مێدیای ئازاد و ئۆپۆزسیۆن بنەماکانی کۆمەڵگەیەکی فرەڕەنگ و دیموکراتییە. کە ئێستا هێرش دەکرێتە سەر ئەم گرووپانە، زەنگێکی مەترسیدارە.

هەر بۆیە گرنگە کە تورکیا بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی و گفتوگۆی نێوان ئۆپۆزسیۆن و حکوومەت دەست پێ بکاتەوە. گەرانەوە بۆ پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە پێویستە بۆ پرۆسەی دیموکراتی و سەقامگیریی ناوچەکە.

 وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم لە کۆتایی ڕاگەیاندنەکەیدا نووسیویەتی گرنگە کە وڵاتانی ئەندام لە یەکییەتیی ئەورووپادا پێکەوە هەوڵ بدەن کە مافەکانی مرۆڤ و بنەماکانی دەوڵەتی یاسا لە تورکیادا بپارێزرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".