Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

فێربوونی زمانی سویدی کلیلی خوێندنی زانکۆیە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 7 november 2016 kl 10.19
"زانکۆکان کۆرسی زمان بۆ پەنابەران دەکەنەوە"
(2:14 min)
universitet
وێنە: Bertil Ericson / TT

کەموکورتی لەزمانی سویدیدا کۆسپە لەبەردەم پەنابەرە ئەکادیمییەکان لە زانکۆکان بخوێنن، هەر بۆیە ژمارەیەک لە زانکۆکان کۆرسی فێربوونی زمان دەکەنەوە.

گرووپی پرسی پەنابەران لە کۆمەڵەی زانکۆ و خوێندنگا باڵاکانی سوید یێسپەر ئەندەرشۆن دەڵێت، زمان کلیلی هاتنە نێو زانکۆکانە، گەر سویدی و ئینگلیزی یاخود یەکێک لەو زمانانە نەزانیت خوێندن لە زانکۆکانی سوید زحمەتە، لەبەرئەوەی کتێب و خوێندن لە زانکۆکاندا زۆربەی بە ئینگلیزی یاخود سودیییە.

کۆمەڵەی زانکۆ و خوێندنی باڵا دەڵێن ئەو پەنابەرە تازە هاتووانەی بە هۆکاری جیاواز نەیانتوانیەوە خوێندنی باڵا لە وڵاتی خۆیان تەواو بکەن یاخود بەڵگەکانیان پێ نییە و دەیانەوێت لە زانکۆکانی سویددا خوێندن تەواو بکەن، دەبێت پاشخانی خوێندنیان بە سیستێمی خوێندنی سویدی بپێورێت 

یاخود بۆ ئەوەی بەڵگەکانیان دانی پێدابنرێت دەبێت بەڵگەکانیان بەپێی سیستێمی خوێندنی سویدی هەڵبسەنگێندرێت تا بزانرێت چ بابەتێک و چەندە خوێندنیان پێویستە بۆ ئەوەی لە زانکۆ سویدییەکاندا وەربگیرێن.

بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی داوای خوێندنیان بۆ زانکۆکانی سوید ناردووە بەهۆی ئەوەی کە زمانی سویدییان باش نییە لە زانکۆکان وەرنەگیراون. بۆ نموونە لە زانکۆی (Linneuniversitet) لە ماوەی ئەمساڵدا نزیکەی 30 پەنابەری تازەهاتوو داوایان بۆ زانکۆکە ناردبوو بەڵام بەهۆی کەموکورتی لە زمانی سویدیدا تەنها چەند کەسێکیان لە زانکۆ وەرگیران.

بۆ ئەوەی ئەو پەنابەرە تازەهاتووانە بتوانن بەڵگەنامە و خوێندنکەیان لە سویددا تەواو بکەن یاخود خوێندنێکی نوێ دەست پێ بکەن زۆربەی زانکۆکانی سوید لە وەرزی خوێندنی داهاتووەوە واتا لە بەهاری ساڵی نوێوە کۆرسی زمانی  سویدی و ئینگلیزی دەکەنەوە بۆ ئەو کەسانە و ئەو کۆرسە دەبێتە بەشیک لە هەڵسەنگاندنی بەڵگەکانیان.

واتا ئەو کەسەی ئەو کۆرسە دەست پێ دەکات لە هەڵسەنگاندنی بەڵگەکەیدا لەبەرچاو دەگیرێت و گەر هەموو مەرجەکانی دیکەی تەواو بن ئەوا لە زانکۆکان وەر دەگیرێت. بەڵام خوێندنی زانکۆی ئەو کەسە بەهۆی کەموکورتی زمانەوە زیاتر لە ئاسایی دەخایەنێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".