Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا مانای بۆ سوید چییە؟

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 november 2016 kl 12.16
"سوید و ئەمەریکا پێویستیان بە هاوکاری یەکدییە"
(5:08 min)
Illustration: Liv Widell/Sveriges Radio
وێنە: Illustration: Liv Widell/Sveriges Radio

هاوکاریی بازرگانیی نێوان سوید و ئەمریکا و پرسی کۆچ لەو پرسانەن کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان دیاریی دەکەن و سویدیش دەگرێتەوە.

دوای 600 ڕۆژ لە هەڵمەتی هەڵبژاردن ئەمڕۆ ئەمەریکییەکان بەرەو بنکەکانی دەنگدان دەچن و سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا هەڵدەبژێرن.

کێبەڕکێ لەسەر کورسی سەرۆکایەتی یەکێک لە بەهێزترین وڵاتەکانی دوونیا لەنێوان هیلاری کلینتن کاندیدکراوی پارتی دیموکرات و دۆناڵد ترامپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکانە. 

گەر هیلاری کلینتۆن ئەم هەڵبژاردنە بباتەوە ئەوا دەبێتە یەکەمین سەرۆکی ژن لە مێژووی ئەمەریکادا، گەر نەیارەکەی کلینتۆن واتا ترامپ بیباتەوە ئەوا بۆ یەکەمجارە بازرگانێک پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا وەردەگرێت.

سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا و کاریگەریی لەسەر سوید لە گفتوگۆیەکی نێوان میکایل یانسۆن ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی (Sverigedemokraterna) دیموکراتەکانی سوید پارتی ناسراو بە دژەبیانی و لێنا ڕۆدسترۆم باستاد سکرتێری پارتی سۆسیالدیموکراتەکان لە ستۆدیۆی کەناڵی یەکی ڕادیۆی سوید لە بەرنامەی (P1- morgon) باسی لێ کراوە.

نوێنەری دیموکراتەکانی سوید بەو هیوایەیە ترامپ بیباتەوە و دەڵێت بردنەوەی ترامپ لەم هەڵبژاردنانە مانای بردنەوەی ناشیونالیستەکان و پاراستنی سنووری نەتەوەیە کە ترامپ هەوڵی بۆ دەدات، بۆ نموونە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بۆ بەرگرتن لە شەپۆلی پەنابەریی نایاسایی و قاچاخچێتی چەک و ماددەی هۆشبەر، واتا ئێمە لەگەڵ سنووردانانین بۆ بازرگانی. میکایل یانسۆن دەڵێت بەهۆی ئەوەی کە بۆ نموونە بازرگانیی ماددەی هۆشبەر لە ئاستی جیهاندا بەربڵاوە، کۆنترۆڵکردنی کاریگەریی باشی بۆ سویدیش دەبێت.  

 بە پێچەوانەی میکایل یانسۆنەوە، نوێنەری سۆسیالدیموکراتەکان دەڵێت گەر هیلاری کلینتۆن بیباتەوە دەبێتە ڕووداوێکی مێژوویی وەک یەکەم ژن کە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەو وڵاتە وەردەگرێت، هەروەها کلینتۆن لەسەر ئەو هێڵە بەردەوام دەبێت کە هەوڵ بۆ بەردەوامیی ئازادیی بازرگانیی و هاوکاریی نێوان ئەمەریکا و ئەورووپا دەدات.

سویدیش پشتی بە بازرگانیی و ناردەیە بۆ ئەمەریکا و هاوکاریی بارزگانیی لەگەڵ ئەمەریکا کە هێزێکی گەورەی دوونیایە. بەڵام ترامپ دژ بە بازرگانیی ئازادە کە دەرئەنجامی خراپی بۆ سوید دەبێت هەر لە دەرفەتیی کارەوە بیگرە تا ئابووری هەردوو وڵات. بەڵام گەر ترامپیش ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا هاوکارییەکانی سوید لەگەڵ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت لەبەرئەوەی ئەم دوو وڵاتە لە بواری بازرگانیدا پشتیان بەیەکە.

سەبارەت بە پرسی پەنابەریی کە یەکێک بوو لە پرسە هەرە گەرمەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆک لە ئەمەریکا، نوێنەری دیموکراتەکانی سوید میکایل یانسۆن دەڵێت بانگەشەکانی دۆناڵد ترامپ بۆ هەڵچنینی دیوار بۆ بەرگرتن لە پەنابەرە مەکسیکییەکان و بەرگرتن لە هاتنی موسوڵمانان و پەنابەریی سووریی بۆ ئەمەریکا پێشنیازی باشن لەبەرئەوەی وڵاتان دەبێت ئاگایان لە سنووری خۆیان بێت. 

بەڵام نوێنەری سۆسیالدیموکراتەکان دەڵێت، ئەو شێوازە دەربڕین و لێدوانانەی ترامپ سەبارەت بە پەنابەر و ژن و گرووپەکانی دیکەی کۆمەڵگە لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەکاری هێناون جێی پرسیارن و باوەڕناکەم هیچ سویییدییەک ئامادە بێت کەسێکی وەک ترامپ بە نوێنەری خۆی قوبوڵ بکات.

جێی باسە پرۆسەی دەنگدان ئەمڕۆ تا نیوەی شەو بە کاتی سوید دەخایەنێت و دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان سبەینێ ڕادەگەیەنرێت و تا ئێستا لە مێژووی ئەمەریکادا 57 هەڵبژاردانی سەرۆک ئەنجام دراوە و 44 سەرۆک هەڵبژێردراون. هەر سەرۆکێک بۆ ماوەی چوار ساڵ دەسەڵاتی لە دەست دایەوە ئەگەری بەردەوامبوونی بۆ چوار ساڵی دیکە هەیە گەر هەڵبژاردنێکی دیکەش بباتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".