Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

سالح موسلم: شەڕێکی قورسمان لە پێشە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 8 november 2016 kl 14.54
ساڵح موسلم سەردانی سویدی کرد
(3:22 min)
Salih Musilm, ordförande PYD
1 av 2
هاوسەرۆکانی پەیەدە ساڵح موسلم وێنە: نیشتمان ئیراندوست، ڕادیۆی سوید
هاوسەرۆکانی پەیەدە ساڵح موسلم لە کۆنفەرانسی چاپەمەنیی ڕۆژی دوشەممەدا
2 av 2
هاوسەرۆکانی پەیەدە ساڵح موسلم لە کۆنفەرانسی چاپەمەنیی ڕۆژی دوشەممەدا وێنە: نیشتمان ئیراندوست

دوێنێ ئێوارە کۆنەفەرانسێکی چاپەمەنی لە سوتۆکهۆڵم بۆ هاوسەرۆکانی پەیەدە ساڵح موسلم ڕێکخرا. ناوبراو لە کۆنفەرانسەکەدا باسی لە دۆخی سیاسی ئەمڕۆی ڕۆژئاوا و ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی شاری ڕەقە کرد.

سالح موسلم لە سەردانێکی کورتیدا بۆ سوید فریا کەوت چاوی بە ڕۆژنامەوانانی سویدییش بکەوێت و لەوێ باسەکانی خۆی بە زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرد.

بەشێک لە باسەکانی هاوسەرۆکانی پەیەدە سالح موسلم، سەربارەت بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەقە بوو. ناوبراو وتی هێزەکانی ئێمە ئامادەن بۆ هێرش کردن، پشتگیرییەکی باشمان هەیە. لە ناو بردنی داعش گەلێک گرنگە، چوونکە ئەوان تەنها بۆ کورد جێی مەترسیی نین بەڵکو بۆ هەموو جیهان.

بە بۆچوونی سالح موسلم ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە ئاسانترە لە ئۆپەراسیۆنەکەی شاری موسڵ. چوونکە لە ڕەقە لایەنە پەیوەندیدارەکان کەمترن و کێشەکە بەو شێوەیە ئاڵۆز نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".