Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

لۆڤێن: سوید بۆ هەموو ئەگەرەکانی هەڵبژاردنی ئەمەریکا ئامادەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 9 november 2016 kl 09.00
"ترامپ وەک لاپەڕەیەکی نەنووسراوی سپییە"
(5:39 min)
Stefan Löfven
1 av 5
سەرەکوەزیرانی سوید لەسەر لیستی سۆسیالدیموکراتەکان ستێفان لۆڤێن وێنە: Marcus Ericsson/TT
سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن و وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم وێنە: Sveriges Radio
2 av 5
سەرەکوەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن و وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم وێنە: Sveriges Radio
دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا وێنە: CHIP SOMODEVILLA
3 av 5
دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا وێنە: CHIP SOMODEVILLA
هیلاری کلینتۆن کاندیدی پارتی دیموکراتەکانی ئەمەریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وێنە: TT
4 av 5
هیلاری کلینتۆن کاندیدی پارتی دیموکراتەکانی ئەمەریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی وێنە: TT
هیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا وێنە: MANDEL NGAN
5 av 5
هیلاری کلینتۆن کاندیدی دیموکراتەکان و دۆناڵد ترامپ کاندیدی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا وێنە: MANDEL NGAN

سەرۆکوەزیرانی سوید ستێڤفان لۆڤێن دەڵێت گەر ترامپیش بیباتەوە ئێمە هەوڵی دیالۆگ و پەیوەندیی باش لەگەڵ ئەمەریکا دەدەین.

تا ئێستا دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دوێنێی ئەمەریکا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار سەرکەوتنی دۆناڵد ترامپ کاندیدی پارتی کۆماری نیشان دەدات.  

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هیلاری کلینتۆن کاندیدی پارتی دیموکراتەکانی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترامپ کرد بەبۆنەی پێشڕەوەییەکانی لە ژمارەی دەنگدەران. 

سەرۆکوەزیرانی سوید سەبارەت بە پێشڕەوییەکانی ترامپ دەڵێت ئێمە وەک سوید تەواو ئامادەین بۆ ئەگەرەکانی داهاتوو، گرنگ نییە کێ دەبێتە سەرۆک ئێمە هەوڵی دیالۆگ و هاوکاریی باش لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا دەدەین. لۆڤێن دەڵێت ئێمە دەمێکە لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ڕاوێژکاریی دەوڵەت خۆمان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە کردووە.

سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەمەریکا لەسەر سیاسەتی ناوخۆی سوید سەرەکوەزیرانی سوید دەلێت گرنگە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هەرچییەک بێت ئێمە لە سویددا لەسەر هەمان ڕێڕەوی خۆمان سەبارەت بە یەکسانی و عەدالەت بەردەوام بین. ئێمە ئەزموونمان هەیە کە دەرئەنجامی هەڵبژاردنێک چ کاریگەرییەکی لەسەر لێکترازانی وڵاتێک هەیە.

لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی سوید مارگۆت ڤاڵسترۆم سەبارەت بە ئەگەری سەرکەوتنی ترامپ دەڵێت بردنەوەی ترامپ نیگەرانی لەسەر پرسی سیاسەتی ئاسایش و سیاسەتی ژینگە دەنێتەوە.

سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) یمی ئۆکێسۆن سەبارەت بە سەرکەوتنەکانی دۆناڵد ترامپ دەڵێت ئەمەریکا لە زۆربەی بوارەکاندا پەڕگیر و تووندڕەوە، بەڵام ئەم جۆرە پەڕگیرییەی ئەمجارە لە سوید و ئەورووپاشدا بەدی دەکرێت کە تا دێت هێڵی سیاسی بەرەو خواستەکانی خەڵکی ئاسایی ڕەو دەکات وەک ئەو خەڵکانەی کە لە ئەمەریکا پشتگیری لە ترامپ دەکەن و ئەو خەڵکانەی لە سویددا پشتگریی من دەکەن.

ئۆکێسۆن دەڵێت من زیاتر خۆم لەگەڵ سیاسەتی کۆمارییەکاندا دەبینمەوە بەڵام  بەو هیوایە بووم کە کۆمارییەکان کاندیدێکی باشتریان لە ترامپ هەڵبژاردایە.

سەرۆکی پارتی مۆدێراتەکان و هاوپەیمانیی ڕاست ئاننا شینباری باترا دەڵێت هەڵمەتی هەڵبژاردەنەکانی ئەمەریکا بۆ دیاریکردنی سیاسەتی داهاتووی ئەمەریکا نەبووە بەڵکە زیاتر بۆ تۆمەتبارکردنی یەکدی و دۆزینەوەی کەموکورتیی یەکدی بوو، گەر بێت و ترامپ ببێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ئەوا زەحمەتە بزانین داهاتوو چۆن دەبێت چونکە ترامپ وەک پەڕەیەکی نەنووسراوەی سپی وایە، بەڵام لەبەرئەوەی کە سیاسەتەکانی ئەمەریکا کاریگەریی لەسەر سویدیش هەیە گرنگە هەوڵ بدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا تووندوتۆڵ بن.

جێی باسە دۆناڵد ترامپ کاندیدی پارتی کۆمارییەکان کە بە هەڵوێست و وتە تووندەکانی سەبارەت بە پەنابەر، موسوڵمان و ژنان لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا خەڵکی تووشی سەرسوڕمان و شۆک کرد کاتێک دەیوت دیوارێک لە نێوان ئەمەریکا و مەکسیک هەڵدەچین بۆ بەرگرتن لە هاتنی مەکسیکییەکان و موسوڵمانان بۆیان نییە بێنە ناو ئەمەریکا هەروەها سەبارەت بە ماف و سەربەستییەکانی ژن بۆ نموونە دژی مافی منداڵلەباربردنە.

بەڵام ئەم بەیانییە کە ترامپ وتاری سەرکەوتنەکەی خوێندەوە بە دەنگ و تۆنێکی زۆر جیاواز قسەی کرد کاتێک وتی من سوپاسی هیلاری کلینتۆن دەکەم کە کاری زۆر باشی کردووە و جێی ڕێزە بەڵام لەمەودوا دەبێت هەردوولا دیموکرات و کۆمارییەکان ناکۆکییەکان بخەنە لاوە و پێکەوە و بۆ خزمەتکردنی ئەمەریکا هاوکاریی بکەن.

ترامپ هەروەها وتی من کە دەبمە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا خزمەتی هەموو هاوڵاتییانی ئەمەریکا دەکەم لە سەرو جیاوازیی ڕەگەز، ئاین و ڕەنگەوە. تەنانەت ئەوانەشی کە دەنگیان بۆ نەداوم.

سەبارەت بە سیاسەتی ئەمەریکا ڕوو بەدەرەوە وتی ئێمە هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دەرەوەی ئەمەریکا بەهێزتر بکەین بەڵام بەرژەوەندیی ئەمەریکا لە پێش هەر شتێكی ترە.

ئەم وتانەی دۆناڵد ترامپ جێی سەرسوڕمانی لێکدەرەوە سیاسییەکانی نێو سوید بوو کە دەڵێن ئەو قسانەی ترامپ جێی متمانە نییە و هەڵبژاردنی ترامپ بە سەرۆکی ئەمەریکا کۆمەڵێک نیگەرانی و ناڕوونی سەبارەت بە داهاتووی ئەمەریکا و وڵاتانی جیهان دەنێتەوە.

جێ باسە بژاردەی دەنگەکان لە هەڵبژرادنی سەرۆکی ئەمەریکا هێشتا بەردەوامە و دیار نییە کە دوا ئەنجام کەی ڕادەگەیەنرێت.

بۆ زانیاریی زیاتر سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەمەریکا و کاریگەرییەکانی لەسەر سوید سەیری لینکی هاوپێچ بکە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".