Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بەفر ڕێگەکانی هاتووچۆ و فێرگاکانی داخستووە

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 9 november 2016 kl 15.10
"ڕەنگە بەفری ئەمجارە ڕێکۆرد بشکێنێت"
(2:03 min)
snökaos
1 av 3
وێنە: Jonas Ekströmer/TT
snö
2 av 3
وێنە: Jonas Ekströmer/TT
snö
3 av 3
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوید بەگشتی و لە ستۆکهۆلم بەتایبەتی ڕێگەکانی هاتووچۆی گشتیی کێشەیان هەیە و چەندین فێرگا داخراون.

زۆربەی هێڵەکانی هاتووچۆی ئوتوبوس لە ستۆکهۆلمدا بەهۆی بەفرەوە وەستاون جگە لە هێڵی ئوتوبوسی 1-4. ڕێگەکانی هاتووچۆی شەمەندەفەر و شەمەندەفەری ژێر زەوی بەهۆی زۆری ژمارەی موسافیرانەوە کە ناتوانن بەڕێگەی دیکە هاتووچۆ بکەن، دوا دەکەون.

کۆمپانیای هاتووچۆی ئوتوبوس  لە ستۆکهۆلم (SL) داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە لەبری ئوتوبوس و شەمەندەفەر ڕیگەکانی هاتووچۆی سەمەندەفەری ژێرزەوی (tunnelbana) بەکار بهێنن.

هەروەها کۆمپانیای سوێداڤیا (Swedavia) کە بەرپرسە لە گەورەهێلەکانی هاتووچۆی ئاسمانی، رایانگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە فڕینەکانیان دوا کەوتووە و هەندێکیشیان وەستێنراون.

نووسینگەی ناوەندی هەوالەکان (TT) نووسیویەتی کە ئەمڕۆ بەهۆی بەفر و کێشەی هاتووچۆوە چەندین فێرگا داخراون و فێرخوازان نێردراونەتەوە مالەوە لەبەرئەوەی پێشبینی ئەوە دەکەن کە ئێوارە نەتوانن بگەیەننەوە جێی خۆیان. ئەو فێرگایانەی کە داخراوون بۆ نموونە:

 Internationella engelska skolan لە گەڕەکی ناککا

Adolf Fredriks musikklasser لە ناوەڕاستی ستۆکهۆلم.

دەستگەی هاتوچۆی گشتیش (trafikverket) ڕایانگەیاندووە ژمارەیەکی زۆر ڕاپۆرتیان سەبارەت بە رووداوی هاتووچۆ پێ گەشتووە بەڵام تا ئێستا هیچ زەرەرێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

جێی باسە تا ئێستا لە ماوەی ئەمڕۆدا زیاد لە 10 سانتیمەتر بەفر باریوە بەڵام بەپێی خارلۆتا ئێریکسۆن مێترۆلۆگ لە دەستگەی پێشبینی کەشوهەوا پێ دەچێت بەفری ئەمجارەی نۆڤەمبەری ستۆکهۆلم ڕیکۆر بشکێنێت ئەمە بەرارود بە ساڵانی 1985 و 2004 کە لە مانگی نۆڤەمبەردا 29 سانتیمەتر بەفر باری. واتا چاوەڕی دەکرێت گەر بەفربارین تا سبەینێ بەردەوام بێت ستۆکهۆلم ڕیکۆردی بەفری نۆڤەمبەر بشکێنیت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".