Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پۆلیسی ستۆکهۆلم: بە ئوتومبیل مەچنە دەرەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 november 2016 kl 09.20
"کێشەی هاتووچۆ بەردەوامە"
(2:09 min)
snö
1 av 4
وێنە: Pontus Lundahl/TT
snö
2 av 4
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT
snökaos
3 av 4
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT
snö
4 av 4
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

بەهۆی بەفری زۆری ستۆکهۆلم و دەرووبەری، زۆربەی ڕێگاکانی هاتووچۆ گیراون.

وەک پێشبینی دەکرا بەفرەکەی دوێنیی ستۆکهۆلم ڕیکۆردی شکاند و تا ئەمڕۆ 39 سانتیمەتر بەفر باریوە.  ئەمە یەکەمجارە لە مێژووی ستۆکهۆمدا لە مانگی نۆڤەمبەردا هێندە بەفر ببارێت، ساڵی 1985 و 2004 29 سانتیمەتر باری کە بۆ ئەو کات ڕیکۆرد بوو.

فرێدریک ئەندەرشۆن لە دەستگەی پۆلیسی ستۆکهۆلم دەڵێت گەر ناچارن بچنە دەرەوە لە ماڵ باشتر وایە ئوتومبیلەکانتان لە ماڵەوە جێ بهێڵن و ڕێگاکانی گواستنەوەی گشتیی بەکاربهێنن.

بەپێی دەستگەی پرسی هاتووچۆ (Trafikverket) هێشتا بارودۆخی ڕێگاکانی هاتووچۆ لە پارێزگای ستۆکهۆڵمدا زۆر نالەبارە.

لێنا کارلسۆن بەرپرسی زانیاریی لە دەستگەی پرسی هاتووچۆ دەڵێت تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر ئوتومبێلی بارهەڵگر و ئوتومبێلی شەخسی لە ناوەڕاستی شەقامەکاندا چەقیوون و ڕێگاکانیان گرتووە.  

لە زۆربەی هێڵە سەرەکییە گرنگەکانی هاتووچۆی ستۆکهۆڵم و دەورووبەری ئەم بەیانییە هاتووچۆ وەستاوە و ئوتومبێلێکی زۆر ڕیزیان بەستووە. بۆ نموونە هێڵی ئوتومبێلی (Essingeleden norrut)، (Kymlingelänken)، ڕێگای (E4) بەرەو باکوور هەروەها (Vårby backe) و ڕێگای 73.

دەستگەی پرسی هاتووچۆ نازانن ئاخۆ کەی ڕێگاکان  و هاتووچۆ دەچنەوە باروودۆخی ئاسایی خۆیان، بەڵام هەرچیمان لەدەست بێت دەیکەین، بەرپرسی زانیاریی دەڵێت.

جێی باسە ڕێگاکانی هاتووچۆی گشتیی وەک ئوتوبوس و شەمەندەفەریش بەردەوام کێشەیان هەیە بەتایبەت ئوتوبوس. بەڵام شەمەندەفەری ژێرزەمین (Tunnelbana) ئەم بەیابنییە بێکێشە سووڕاوە. هەرچی شەمەندەفەری ئاساییە (Pendeltåg) چەند گەشتێێکیان دواکەوتووە و هەندێکیشیان وەستاوە.

ڕێگای هاتووچۆی ئاسمانیش دوێنێ کێشەیان هەبوو کۆمپانیای سڤێداڤیا دەڵێن پێ دەچێت ئەمڕۆش کێشەی دواکەوتنی فڕینیان هەبێت.

ئەو بەفربارینەی کە دوێنێ هەرێمی سڤێیالاندی (Svealand) واتا ناوەڕاستی سویدی گرتبۆوە ئەمڕۆ باکوری سوید واتا لە هەرێمی نۆرلاندە (Norrland) بەڵام ڕێژەی بەفرەکە وەک ستۆکهۆڵم و دەورووبەری زۆر نابێت. هەرچی هەرێمی سێیەمی سویدە لە باشوور (Götaland) تا ئێستا لە کێشەی بەفر بەدوور بووە.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".