Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner i Kronåsens industriområde med kraftig rökutveckling som följd.
(Publicerat idag kl 15.48)
ئاگاداری! لە ناوچەی کرونوئۆسەن ئاگرێکی بەهێز کەوتۆتەوە

زۆرێک لە پەنابەرە سورییەکان کێشەی دەروونییان هەیە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 november 2016 kl 11.55
"سوید لە هاوکاریی ئەو کەسانەدا کەمهێنە "
(3:49 min)
flyktingar
1 av 2
وێنە: Drago Prvulovic/TT
psykisk ohälsa
2 av 2
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

یەک لەسەر سێی پەنابەرانی بێئیقامە و تازەهاتووانی سوری باری دەروونییان ناجێگیرە.

توێژینەوەیەکی نوێ کە ڕێکخراوی خاچی سوور (Röda Korset) ئەنجامی داوە و بەپێی ڕێکخراوەکە بە یەکێک لە بەرفراوانترین توێژینەوەی لەو جۆرە لە ئاستی نێونەتەوەیشدا دادەنرێت لە ڕوانگەی ژمارەی ئەو کەسانەی وەڵامی پرسیارەکانیان داوەتەوە، یەک لە سێی پەنابەرە تازەهاتووە سوورییەکان کێشەی دەروونییان هەیە.

بۆ نموونە خەمۆکی (depression) و دڵەڕاوکێ و ترسی زۆر (ångest) یان هەیە، یەک لەسێی دیکەشیان (PTSD- Posttraumatiskt stresssyndrom) هەیە واتا پشێویی دەروونی کە دوای ڕوودانی کارەسات و تەنگژە لە کەسێکدا دەردەکەون.

 نزیکەی هەموو ئەو پەنابەر و تازەهاتووانەی کە پرسیارییان لێ کراوە دەڵین کە لە وڵاتی خۆیان یاخود بە ڕێگەوە بۆ سوید کارەسات و ڕووداوی ناخۆشیان بەسەر هاتووە.

لەسەدا 30 پەنابەرانی سوری دەلێن کە لە ولاتی خۆیان تووشی ئەشکەنجەدان هاتوون.

خاچی سوور دەڵێن دەرەئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوەیە ئاماژەیە بەوەی کە پێویستییەکی زۆر بە چارەسەریی دەروونی بۆ ئەو پەنابەرانە هەیە، لەبەرئەوەی پشێویی دەروونی بۆ نموونە دەبێتە بەرگر لە سەقامگیربوونی ئەو کەسانە لە کۆمەڵگەی سویددا.

نموونەی ئەو پەنابەرانە محەمەد و میدیای هاوسەریەتی کە پەنابەریی سورین لە کوبانێوە و ماوەی ساڵیکە لە سوید دەژین، محەمەد دەڵێت ئامۆزاکانی هاوسەرەکەم لە جەنگی دژ بە داعش کوژران و خزمێکی دیکەشی کە کچێکی گەنج بوو لە ڕەققە داعش بردیان و سەریان بڕی. ئەو ڕووداوانە کاری لە باری دەروونی هاوسەرەکەم کردووە.

میدیای هاوسەری محەمەدیش دەڵێت ئێمە تازەین لە سوید و زمان نازانین، نازانین چۆن و لە کوێ داوای چارەسەر بکەین. هیچ نازانین، شتێکی باشە گەر یارمەتیمان بدرێت.

جێی ئاماژەیە ڕێکخراوی پزیشکی بێسنوور دەڵین کەمووکورتی زۆر بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانە لە بواری خزمەتگوزاریی تەندروستی دەروونی لە سویددا هەیە. هەر ئەو ڕێکخراوە پرۆژەیەکی نوێیان بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانە دەست پێ کردووە.

پرۆژەکەش لە کۆمۆنی یۆتێنێ (Götene) لە باشووری سوید دەست پێ کردووە لەبەرئەوەی کۆمۆنێکی بچووکە کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری تێدایە.

پزیشکی بێسنوور لەو پرۆژەیەدا کە لە تیمێکی 11 کەسیی پێک هاتووە لە ڕێی گفتوگۆوە لەگەڵ پەنابەر گەر نیشانەکانی کێشەی دەروونیان تێدا بدۆزنەوە بەپێی پێویستی یارمەتییان پێشکەش دەکەن یاخود دەیاننێرن بۆ پسپۆڕانی بواری دەروونی. یێنی گوستافسۆن ڕێکخەری پرۆژەکە دەڵێت.

ئەم پڕۆژەیەی ڕێکخراوی پزیشکی بێسنوور سنووردارە و نیزا وانییە لە سویددا دەێژەی پێ بدەن بەڵکە دەڵێن تەنها بۆ ئەوەیە کە نموونەیەک لە شێوازی چارەسەر و یارمەتی بۆ ئەو پەنابەرانە لە سویددا بڵاو بکەینەوە.

جێی باسە ئەو توێژینەوەیەی ڕێکخراوی خاچی سوور ئەنجامی داوە 1215 پەنابەری تازەهاتووی سووری بەشدارییان تێدا کردووە و 173 پەنابەری سووری، سۆماڵی و ئەریتیری کە داوای پەنابەرییان کردووە بەشدرا بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".