Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پەناخوازان پێویستیان بە پشتگیریی دەروونی بەهێزە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 10 november 2016 kl 15.38
فەریبا یارمەتی نەکراوە
(3:42 min)
فەریبا وەیسی چەندین جار داوای یارمەتی کردووە، بەڵام ئەنجامی نەبووە
فەریبا وەیسی چەندین جار داوای یارمەتی کردووە، بەڵام ئەنجامی نەبووە وێنە: فەریبا وەیسی

فەریبا وەیسی پار ئەم دەمانە لەگەڵ دوو کوڕی کوردستان و ژیانی پێشمەرگایەتی دەشتی کۆیەیان بە جێ هێشت و بۆ ژیانێکی هێمنتر ڕێگای قاچاخیان بەرەو ئەورووپا گرتە بەر. ئێستا فەریبا و کوڕە بچووکەکەی لە باری دەروونییەوە باش نین و تا ئێستا هیچ یارمەتیەک نەکراون.

بە ڕای یەنی گوستاڤسۆن لە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور، پێویستە پشتگیرییە دەروونییەکان بۆ کەسانی پەناخواز لە سوید بەهێزتر بکرێن. ئێستا کەموکوڕیی زۆرە.

هەر بۆیە ئەم ڕێکخراوە بێلایەنە، پرۆژەیەکی لە کۆمۆنی یۆتێنێ دامزراندووە، تا کۆمۆن و ئەنجومەنەکانی هەرێم وەک مۆدێلێک بۆ زوو دۆزینەوە و پێشگری لە گرێ دەروونیەکان لە ناو پەناخوازادا بە کاری بهێنن.

فەریبا وەیسی بە هۆی ژیانی سەختی پێشمەرگایەتی و ڕووداوە ترسناکەکانی شەڕ کەسێکی زێدە لە حەد هەستیار دەرچووە و هەمیشە لە ناخی خۆیدایە. خەمەکانی زۆر جار بە گریان دەردەکا. زۆر کات ترس و نیگەرانییەکانی کوڕە بچووکەکەی لە ناو کەشتییەکەدا بیر دێتەوە. چوونکە ئەو منداڵتر بوو زۆر لەوە دەترسێ بەجێ بهێلدرێت.

ئەم هەست و ڕەئاکسیۆنانە شتێکی سەیر نین، هەموو کاردانەوەی ڕووداوی سەیر و نائاساین. هەر بۆیە گرنگە یارمەتی بەپێز و شیاو هەبێ بە ڕای یەنی گوستاڤسۆن لە ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور (Läkare utan gränser)

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".