Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

بڕیاری درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکان درا

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 11 november 2016 kl 09.31
"بۆ پاراستنی ئاسایشی سویدە"
(3:14 min)
öresund
وێنە: Johan Nilsson / TT

حکوومەتی سوید بڕیاری درێژکردنەوەی وادەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی تا مانگی فێبریواری داهاتوو دا.

بەو پێیە لە سبەینی 12 ی نۆڤەمبەرەوە تا 11 ی مانگی فێبریواری ساڵی داهاتوو ئەم بڕیارە کاری پێ دەکرێت.

کۆنترۆڵی سنوور هەرێمی دەرووبەری پردی ئێۆرێسوند دەگرێتەوە کە سوید و دانمارک پێکەوە دەبەستێتەوە. ئامانجیش لەم بڕیارە کۆنترۆڵکردنی شەپۆلی پەنابەریی و پاراستنی ئاسایشە بەڕای حکوومەت. 

ئەم بڕیارەی سوید کە لەلایەن وەزیری ناوخۆ ئەندەرش ئیگێمانەوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ راگەیەنرا، لە پاش کۆبوونەوەی ئەم پێشنیوەڕۆیەی ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکییەتی ئەورووپا لە برۆکسل دێت کە تێیدا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی وادەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی وڵاتانی ئەندام درا. 

وەزیری ناوخۆ ئەندەرش ئیگێمان دەڵێت هۆکاری درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکان بۆ پارساتنی ئاسایشی سویدە.

ئەو هەروەها دەڵێت بڕیاری درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکان کارێکی ئاسان نەبوو لەبەرئەوەی ئەو کۆنترۆڵکردنە هاتووچۆی هاوڵاتییانی دەرووبەری پردی ئیۆرێسووند کە زیاتر هاوڵاتییانی هەرێمی سکۆنێ دەگرێتەوە، زەحمەت کردووە، ئێمە دەمانەوێت کە شێوازی کۆنترۆڵکردنەکە وا لێ بکەین کە ئاسانکاریی بێت بۆ هاوڵاتییان، بەو هیوایەین لە داهاتوودا باشتر بێت.

جێی باسە تا ئێستا نیگەرانی هەبوو سەبارەت بە بڕیاری درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکان بەهۆی دژایەتیکردنی پارتی ژینگەوە بەڵام حکوومەت هەوڵی زۆری داوە بۆ بردنەوەی ئەم پرسە و بڕیارەکەی دەنگی زۆرینەی هێناوە.

حکوومەتی سوید ماوەی مۆڵەتی کۆنترۆڵکردنی پێناسە لە نێو شەمەندەفەر، ئوتوبوس و پاپۆڕەکاندا پێش ماوەیەک درێژ کردەوە. بە بریاری درێژکردنەوەی ماوەی کۆنترۆڵکردنی پێناسە و کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی حکوومەت دەیەوێت جڵەوی بارودۆخەکە راگرێت و وەک پاییزی ساڵی پاری لێ نەیەت کە بەهۆی شەپۆلی پەنابەرانەوە فشارێکی زۆر بۆ دام و دەستگەکانی سوید هاتن و بەو هۆیەوە بەرەی ئۆپۆزسیۆن حکوومەتیان بەوە تاوانبار کرد کە جلەویان لەدەست داوە.

جێی ئاماژەیە ئەمڕۆ دوا ڕۆژی بڕیاردان بوو لەسەر درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکییەتیی ئەورووپادا، گەر ئەمڕۆ بڕیار نەدرایە ئەوا کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان چێتر کاری پێ نەدەکرا. 

هەروەها ئەم بڕیارەی ئەمڕۆ یەکییەتیی ئەورووپا بۆ درێژکردنەوەی وادەی کۆنترۆڵی سنوورەکان بۆ سێ مانگی دیکە جگە لە سوید، دانمارک، ئەڵمانیا، نەمسا و نەرویجیش دەگرێتەوە.

 بڕیاری کۆنترۆڵی سنوورەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکییەتی ئەورووپادا لە مانگی مای ڕابوردووەوە لە ئاستی یەکییەتیی ئەورووپادا بڕیاری لەسەر دەدەرێت ئەمە پاش ئەوەی کە یەکییەتییەکە پێی وا بوو کە یۆنان توانای کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی بەڕووی پەنابەراندا نەماوە و جڵەوی بارودۆخەکەی پێ ڕاناگیرێت.

لەو کاتەوەشی بڕیاری کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان دراوە ڕێگەی وڵاتانی بەلکان بەڕووی ئەو 60 هەزار کۆچبەری کە ئێستا لە یۆنان، داخراوە.

لە لینکی هاوپێچدا سەبارەت بە پاشخانی بڕیاری درێژکردنەوەی کۆنترۆڵی سنوورەکان و کۆنترۆڵی پێناسە، هەروەها ڕەخنەکان لەم بڕیارانە بخوێنەرەوە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".