Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/
Det brinner på Cementa industri med kraftig rökutveckling. Räddningsledaren uppmanar alla i området att gå inomhus och stänga dörrar, fönster och ventilation. För mer information lyssna på Sveriges Radio P4 Gotland.
(Publicerat igår kl 19.24)

جولیان ئاسانژ لێپرسینەوەی لێ دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 november 2016 kl 10.01
لێپرسینەوەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت
(1:34 min)
assange
جولیان ئاسانژ لە بالکۆنی باڵێۆزخانەی ئێکوادۆرەوە لە لەندەن وێنە: Frank Augstein

بۆ یەکەمجار دوای شەش ساڵ لە فەرمانی دەستگیرکردنی دامەزرێنەری ویکیلیکس، جولیان ئاسانژ لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.

 جولیان ئاسانژ دامەزرێنەری سایتی ویکیلیکس لە ساڵی 2010 ەوە بە گومانی دەستدرێژیی سێکسی لەلایەن سویدەوە داوا کراوە و لەلایەن دادگای سویدییەوە بڕیاری دەستگیرکردنی هەیە.

ئەمڕۆ کاتژمێر 11 دوای شەش ساڵ لەلایەن پارێزەری گشتیی سویدی و ئێکوادۆرییەوە لە نێو باڵیۆزخانەی ئێکوادۆر بە ئامادەبوونی پۆلیس لێپرسینەوەی لێ دەکرێت.

لێکۆڵینەوەکە سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید، ئێکۆت کەتووە 57 پرسیار لە ئاسانژ دەکرێت.

جێی ئاماژەیە هۆکاری ئەوەی کە پرۆسەی دادوەریی سەبارەت بە دۆسیەیی ئاسانژ هێندەی پێچووە ئەوەیە کە دەستەی پارێزەرانی گشتی لە سوید داوایان دەکرد ئاسانژ بێتە نێو دادگایی سوید بۆ لێپرسینەوە، بەڵام ئاسانژ لە ترسی ڕادەستکردنەوەی بە ئەمەریکا ئەو داوایەی پەسەند نەکردووە.

 جولیان ئاسانژ بە گومانی دەستدرێژیی سێکسی و زۆرلێکردن بۆ سەر دوو ژنی سویدی لەلایەن دادگای سویدەوە داوا کراوە.

ئاسانج دامەزرێنەری ماڵپەڕی ویکیلیکسە کە چەندها زانیاریی نهێنیی دەستگە بەرپرسەکانی ئەمەریکای ئاشکرا کرد، لەو کاتەوە لە ترسی دەستگیرکردنی ئەمەریکای جێهێشتووە و ماوەی چوار ساڵە لە باڵێۆزخانەی ئێکوادۆر لە لەندەن ژیان بەسەر دەبات.

Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".