Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

‌"هەناردەکردنی چەک بۆ تورکیا ڕابگیرێت"

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 14 november 2016 kl 12.56
پارتی چەپ دەیەوێ هەوڵی جدی بۆ هاوکاری کردنی هەدەپە بدات
(4:18 min)
.
فەلەکناس ئوجا، هانس لیندێ و زیا پیر. وێنە : یەکبون ئالپ.

نوێنەرانی پارچەپی سویدی و دانیمارک سەردانی شاری دیاربەکری باکوری کوردستان دەکەن و چاویان بە نوێنەران و پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەکەوێ.

هانس لیندێ ئەندام پەرلەمان و وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی چەپی سوید بەیاوەری شاندێکی پارتەکەی و نوێنەرانی پارتی ئێندهێدسلیستانی دانیمارکی چاویان بە ئەندام پەرلەمانانی هەدەپە کەوتووە. لیندێ بەبەشی کوردی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند ئەوان چاویان بە چەندین ئەندام پەرلەمان کەوتووە کە مەترسی دەستگیرکردن و زیندانیکردنیان بە چەندین ساڵ لەسەرە. هاوکات ڕەوشەکە هەتاوەکو دێ بۆ ئەندام پەرلەمانان و سیاسەتمەدارانی هەدەپە ئاڵۆستر دەبێ. هانس لیندێ ئاماژە بەوە دەکات بۆ ئەوەی پرسی دیموکارتی و مافەکانی مرۆڤ لە تورکیا بپارێزێ دەبێ هەنگاوی جدی بنێت و دەڵێ.

 -  دەبێ سوید و یەکێتی ئەوروپا بەڕوونی چەخت لەسەر ئەوە بکەنەوە کە نابێت هەڵبژێردراوانی گەل و سیاسەتمەدانی لە تورکیا دەستگیر بکرێن و ئەوانەش دەستگیر کراون دەبێ ئازاد بکرێت. لەبەر ئەوەی ئەم کارەی حکومەتی تورکیا جێگەی قبووڵکردن نییە. هەروەها تەنها وەگرتنی هەڵوێستن لە ڕێگەی پەیام گەیاندنەوە بەس نییە. بۆیە دەبێ هەنگاوی جدی بنرێت و فشار بخرێتە سەر تورکیا. بۆ نمونە هەناردەکردنی چەک لەلایەن چەند وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپاوە بۆ ڕابووەسترێنرێت. هاوکات هەموو گفتووگۆکان سەبارەت بە ئەندام بوونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا ڕابگیرێت. هەروەها ئەو ڕێککەوتنامەی لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە کۆچبەران ئەووروپا تۆماری کردووە هەڵبووەشێنرێتەوە.

لە درێژەی وتەکانیدا هانس لیندێ باسی لەوەش کرد کە ترس و دڵەڕاوکێ لە کۆمەڵگەدا زۆر بەربڵاوە و هاڵاتیان و سیاسەتمەداران ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمە تەنها سەرتایی دەستگیرکردنی چالاکەوان و سیاسەتمەدارە لە تورکیادا. سەبارەت بەو پرسەی کە ئایا پارتی چەپ چی پێدەکرێ. ئەوا لیندێ باسی لەسەردانی دیکە بۆ باکووری کوردستان کردوو و ئاماژەی بەوە کرد کە هەریەکە لە ٢١ ئەندام پەرلەمانەکەیان لەسویدا و ئەندام پەرلەمانانیان لە پەرلەمانی یەکێتی ئەوورپا یەکی کەسیکی ئەندام پەرلەمانە زیندانی کراوەکەکانی هەدەپە لە ئەستۆ دەگرن و هەوڵی جدیان بۆ دەدەن. هەروەها چاودێری ئەو سیاسەتمەدارانە دەکەن کە هەتاوەکو ئێستا دەستگیر نەکراون دەکەن و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەوە ئەنجام دەدەن کە بەچی شێوەیەک هاوکاریان بکەن.

هانس لیندێ ئاماژەی بەوەش کرد کە نەیانتوانییەوە چاویان بە ئەندام پەرلەمانەکانی هەدەپە کە دەستگیرکران بکەوێت. لەبەر ئەوەی زۆربەیان لە دیاربەکرەوە بۆ شارەکانی دیکەی تورکیا گواستراونەتەوە.

لیندێ باس لەوش دەکات کە تەنها سیاسەتمەدار نییە دەستگیر کراوە. بەڵکو چالاوانانی مافەکانی ژنانیش لەو وڵاتە دەستگیر دەکرێن و زیندانی دەکرێن.

 لەبەر ئەوە زۆر گرنگرنە کە پارەتە سیاسییەکانی ئەووروپا و بەتایبەت سوید سەردانی تورکیا بکەن بۆ ئەوەی فشار لەسەر ئەو وڵاتە دەربڕن و پشتگیر بۆ هەڵبژێردراوانی دەربڕن.

سەبارەت بەو هەنگاوانەی  کە لە پاش هاتنەوەیان لە باکوری کوردستان چی دەکەن وتی. لە وڵامدا هانس لیندێ وتی؟

 -  یەکەم هەنگاو کە من دەینێن لەوە پێکدێ کە بەڕەسمی داوا له‌ وه‌زیری دەرەوە مارگۆت ڤاڵستروێم سەبارەت بە ئەنجامدانی گفتووگۆ لە پەرلەمان دەکەم. هەروەها کاتم لەلایەن حکومەتەوە پێدبرێ. هەرلە ئێستاشەوە بەرنامە داڕێژی بە ئەنجامدانی سەردانی داهاتوومان بۆ تورکیا دەکەم کە بەچی شێوەیەک لە نزیکەوە دەتوانین هاوکاری ئەوکەسانە کە پارێزگاری لە دیموکراتی دەکەن بکەین.

 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".