Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پشکنینی تەمەن لە حاڵەتی گومانی ئەنجامدانی تاواندا ڕوون نییە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 november 2016 kl 14.02
کەمووکورتی لە سیتەمی پشکنینەکاندا هەیە
(2:28 min)
.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

دەستگەی دەرمانسازیی دادوەری لە دواین ڕاپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات کە پشکنینی پزیشکی تەمەن بۆ ئەو کەسانەی گومانی ئەنجامدانی تاوانیان لەسەرە و ناسنامە و بەڵگەنامەیان نییە لە ساڵی داهاتوو کاری پێدەکرێ.

ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە هەندێک ناڕوونی لە سیستەمی کار پێکردنی پشکنینەکەدا ئاشکرا بووە.  لەئێستاشدا تیشک خراوەتە سەر کەمووکوتییەکانی شێوازی پشکنینی تەمەن و لەو ڕوانگەیەشەوە باس لەوە دەکرێ ئەگەر بێت و چارەسەر بۆ ئەو کەموو کورتیانە نەکرێ پێدەچێ لە حاڵەتی تاواندا کار بە پشکنینی تەمەن نەکرێ.

 جێگەی باسە دەزگەی پزیشکیی دادوەری (Rättsmedicinalverket) لە دواین ڕاپۆرتیدا ئاماژە بەوە دەکات کە پشکنینی پزیشکی تەمەن بۆ ئەو کەسانەی گومانی ئەنجامدانی تاوانیان لەسەرە و ناسنامە و بەڵگەنامەیان نییە لە ساڵی داهاتوو کاری پێدەکرێ.  

جەخت لەسەر ئەنجامدانی ئەو پشکنینانە لە ڕێگەی ددانی ژیریی و  پشکنینی ئەژنۆ لە ڕێگەی کامێرای مانگنێتسیەوە ئەنجام بدات. ئەمەش وەک هاوکارییەکی باش بوو بۆ دەستگەی کۆچ هەتاوەکو بتوانێ تەمەنی ئەو کەسانەی کە ناوی خۆیان وەک خوار تەمەن ١٨ ساڵ تۆمار دەکەن و بەڵگەو ناسنامەیان پێێ نییە تەمەنی ڕاستیان ئاشکرا بکات.

 هاوکات ڕایگەیاندراوە کە ٣٠٠٠ بۆ ١٤٠٠٠ منداڵ لە تەمەنەکانی نێوان ١٥ بۆ ١٧ ساڵ لە ساڵی ٢٠١٧ پشکنینی تەمەنیان بۆ ئەنجام دەدرێ. ئەمەش لە %٧٠ کەیسەکانی ئەمڕۆ دەکات لەلای دەستگەی کۆچ تۆمارکراوە. هەروەها هەمان پشکنین و بگرە بەشێوەیەکی بەربڵاو تر لە کاتی گومانی تاواندا کە کەسەکە ناسنامەی نەبێت ئەنجام دەدرێ. بەتایبەت لە حاڵەتێکدا کە کەسە گوومان لەسەرەکە خۆی وەک خۆار تەمەن ١٥ ساڵ لەقەڵەم بدات و ناسنامەی و بەڵگەی لە وڵاتەکەی خۆیەوە پێنابێ یان تەمەنەکەی جێگەی گوومان بێ. بەڵام لە ئێستادا ئەم شێوازە بەتەواوی سەرکەوتوو نەبووە. لەبەر ئەوەی بەتایبەت لە نێوان تەمەنی ١٤ و ١٥ ساڵدا زۆر زەحمەتە کە تەمەنەکان ئاشکرا بکات.  بەڵام ئەگەر بێت و کەسەکە تەمەنی لە ڕاستیدا ٢٠ ساڵ بێ و خۆی وەک ١٤ ساڵ لەقەڵەم بدات ئاشكرا دەبێ. بۆیە لە ئێستادا هەوڵی گەشە پێکردنی شێوازی تەمەن پشکنین دەدرێ.

 ئەمساڵ هەتاوەکو ئێستا ٤٣ حاڵەتی پشکنینی تەمەن بۆ ئەو کەسانەی گومانی ئەنجامدانی تاونایان لەسەر بووە کراوە. ئەمەش بەراورد هەموو بەساڵی ڕابردوو چوار هێندەیە. بەپێی فەرمانگەی دادستێنان لە چەند حاڵەتێکی تاواندا کەسە گوومان لەسەرەکە خۆی وەک خوار تەمەن ١٥ ساڵ لەقەڵەم داوە. ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە کەسەکە هیچ بەڵگەو ناسنامەیەکی پینەبووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".