Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

کامەندانی بەندەری یۆتێبۆری مانیان گرت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 15 november 2016 kl 15.01
بڕیارە مانگرتنەکە هەتاوەکو هەینی بەردەوام بێت
(1:21 min)
.
وێنە: BJÖRN LARSSON ROSVALL / TT

پاش نیوەڕی ئەمڕۆ سەندیکار کرێکارانی بەرندەری یۆتێبۆری لەپاش ئەوەی لەگەڵ خاوەنکاراندا ڕێککنەکەوتن مانگرتنیان ڕاگەیاند.

سەندیکار کرێکارانی بەرندەری یۆتێبۆری (Hamnarbetarförbundet) و کۆمپانیای ئاپێئێم تێرمیناڵ (APM terminals) نەیانتوانی بە ڕێککەتنامەیەکی نوێ بگەن.

سەندیکاکە ڕایگەیاندووە کە خاوەنکاران دەستێوەردان  لە کاری سەندیکاکەیاندا دەکەن سەبارەت بەوەی کە کێ بەشداری ڕێککەوتنمانەکان بکای. هەروەها پرسی سەلامەتی و ئاسایشی کارمەندان کە لەلایەن نوێنەری پاراستن لە شوێنەی کار کە لە بەندەرەکەدا بسپێرێت بابەتێکی دیکە بوو کە بوو بەهۆی ڕێککەنەکەوتنیان. سەندیکاکەش ڕایگەیاندووە کە بەندەرەکە یەکێکە لە مەترسیدار ترین جێگەکانی کار لە سویددا و پێویستە لەلایەن نوێنەری پاراستن لە شوێنەی کار چاودێری بکرێ. هاوکات ئاماژە بەوەش کراوە کە سەندیکاکە دەیەوێ بەپێێ یاسا مامەڵە لەگەڵ کارمەنداندا لە ڕوانگەی پشووی ساڵانەو پشووی دایک و باوکایەتی بکرێ.

جێگەی باسە لە %٥٠ هەناردە و هاوردەی شت لە بەندەری یۆتێبوۆرییەوە ئەنجام دەدرێ. لە ئێستاشدا بواری بازرگانی هەست بە دەرئەنجامی ئەم مانگرتنە دەکات.  بڕیاریشە مانگرتنەکە هەتاوەکو ڕۆژی هەینی بەردەوام بێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".