Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

پێدەچێ دەروونپزیشکی ڕێگری لە چوونە نێو گرووپە تیرۆریستەکانەوە بکات

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 16 november 2016 kl 09.20
خواستی پەیوەندیکردنیان بە داعشەوە هوبووە
(1:48 min)
.
وێنە: Uncredited

دەکرێ لە ڕێگەی دەروونپزیشکییەوە پێشگیری لە پەیوندی بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانەوە بکرێ.

بەشەکانی دەرووناسی و بەتایبەت دەروونپزیشکیی پێویستە گەشە بکات لە ڕوانگە کار و چالاکییەیان دژ بە پەیوەندی کردن بە گرووپە تووند ئاژووەکانەوە. ئەمە بە بۆچوونی ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی.

بەشی دەروونناسی یەرڤا لە ڕینکەبی شاری ستۆکهۆڵم (Järvapsykiatrin) یەکێکە لەو بنکەکانی کە ئەزموونی زۆریان سەبارت بەو نیگەرانی بەو کەسانەی لە ڕووی دەروونییەوە تەندروستیان باش نەبووە و تێکەڵ بە بەرە تووندڕەوەکان بوو.

 بۆ نمونە کەسیان تێدا بووە کە لایەنگری خۆی بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی بەداعش ناسراوی ڕاگەیاندووە و وتییەتی کە دەیەوێ پەیوەنندی بەداعشەوە بکات.

لەو توێژینەوەی کە ڕێکخەری نەتەوەیی دژ بە تووندڕەوی هاوینی ئەم ساڵ بڵاوی کردەووە تیایدا هاتووە کە چەندین حاڵەت بوونی هەبووە کە هۆکاری خراپی تەندرووستی دەروونی پاڵنەر بووە بۆ ئەوەی کەسەکە پەیوەندی بە گرووپە تووند ڕەوەکانەوە بکات.

 بۆ نمونە مانگی شەشی ئەمساڵ گەنجێک بەهۆی ئامادەکاری بۆ کاری تیرۆریستی لەسوید بە پێنج ساڵ زیندانی حووکمدا. ئەو کەسە پێشووتر لەلایەن دەروونپزیشکییەوە ئاماژە بەو مەترسیانەی لەسەری هەبووە کراوە و تیشکخراوەتە سەر ئەوەی کە کێشەی دەروونی هەبووە.

لەم ڕوانگەیەشەوە باس لەوە کراوە کە لەڕێگەی دەروونپزیشکییەوە دەکرێ هاوکاری ئەو کەسانە بکرێ کە باری دروونیان خراپەو مەترسی پەیوەندیکردنیان بە گرووپە توندڕەووەکانەوە لەسەرە. لەگەڵ ئەوەشدا بکەکانی دەروونناسی پێویستە گەشەیان پێ بکرێت و خوولی فێراکار بەتایبەت لەڕووی ڕێگرتن لە کاری تیرۆریستی و چۆنێتی پەیوەندکردن لە کاتی حاڵەت مەترسیدارە بە پۆلیس و لایەنە بەرپرسەکانەوە بۆ بکرێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min Lista".