Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

شێوازی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی سوید ڕەخنەی لێ دەگیرێ

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 november 2016 kl 09.30
پۆلیسی ئاسایی لە بەرنامە داڕشتنی بۆ کۆنترۆڵکردن بەشدار بووە
(1:31 min)
.
وێنە: Johan Nilsson/TT

حکومەتی سوید لەلایەن دەستگەی چاودێر گشتی دارایی ڕووبەڕووی ڕەخنە سەبارەت بە چۆنێتی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی وڵات دەبێتەوە.

دەستگەی چاودێر گشتی دارایی (Riksrevisionen) ڕایگەیاندووە کە بڕیارەکەی پار ساڵی حکومەت سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی کەمووکورتی زۆر لە خۆ دەگرێ و ناڕوونە.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە بەرنامە داڕێژی بۆ جێبەجێ کردنی ئەم کارە هەر لە نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردووەوە خراپە.

 جێگەی باسە هۆکاری کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان سوید بۆ ئەو ڕێژە زۆری پەنابەر کە ساڵی ڕابردوو ڕوویان لە سوید کرد دەگەڕێتەوە. ئەو دەم حکومەت سوید ڕایگەیاند کە دەزگای کۆچ توانای مامەڵەکردنی بەشێوەیەکی باش لەگەڵ ئەو ڕێژەی زۆر کۆچبەردا بۆ ناکرێ. لەلایەکی دیکەوە پرسی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی سوید هۆکارێکی دیکە بوو. ئەمەش بە بۆچوونی دەستگەی چاودێر گشتی دارایی دەکرێ بە چەندین شێوە لێکدانەوەی بۆ بکرێ و زۆر ناڕوونە. لەو ڕوانگەیەشەوە زەحمەتە کە بە ئامانجی کۆنترۆڵی سنوورەکان بگەن.

 

هاوکات دەستگەی چاودێر گشتی دارایی ئاماژە بەوە دەکات کە پۆلیسی ئاسایی لە هەرێمی سکۆنی بەشداربووە لە چۆنێتی بەرنامە داڕشت بۆ چۆنێتی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان. ئەمەش لەبەر ئەوە بووە کە پۆلیس سکۆنی لەلایەن پۆلیسەوە لە بەشەکانی دیکەوە هاوکاری پۆلیسی سکۆنێ نەکراوە.

وەزارەتی ناوخۆی سوید ڕایگەیاندووە کە ئەوان بە ئامانجی خۆیان گەشتووە. بۆ نمونە لە کاتێکدا ڕێژەی کۆچبەر بۆ ئەووروپا لە هەڵکشاندا بوو، بەڵام ڕێژەی کۆچبەر بۆ زۆر کەمی کردووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".