Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ڕێژەی ئەو منداڵانەی دووچاربووی نەخۆشی بهێەستین زیاد دەکات

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 17 november 2016 kl 10.04
لە سویددا نزیکەی ١٥٠ دووچار بوو بەم نەخۆشییە هەیە
(2:56 min)
.
وێنە: Malin Hoelstad / SvD / TT

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی ئەو منداڵانەی دووچاری نەخۆشی لە دەستدانی هەستی جەستەیی و دەروونی دەبن لە زیاد بووندایە.

بەپێی دواین ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمەڵایەتی و نەخۆشەوانی (Socialstyrelsen) کە لەسەر داوایی بەشی هەواڵەکانی ئێکۆت بەردەستی خستووە ٥٨ منداڵ ساڵی ڕابردوو چارەسەریان بەهۆ نەخۆشی لەدەستدانی هەستی جەستەیی و دەروونی پێدراوە.

جێگەی باسە ئەو منداڵانەی کە دووچاری ئەو نەخۆشییە دەبن پەیوەندیکردن پێوەیان زۆر زەحمەت دەبێ. واتە لە زۆربەی حاڵەتدا بەشەکانی جەستە لە کار دەکەوێت. بەتایبەت ئەو منداڵانەی کە پەنابەرن و لە چەندین حاڵەتدا لەکاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەنابەرییەکاندا دووچار بوون.

یەکەم جارە کە ئامارێک سەبارەت بە ڕێژەی ئەو منداڵانە لە لایەن بنکەکانی تەندروستییەوە لە سویددان بەدەست ئەم نەخۆشییەوە دەناڵێنن بەردەست دەخرێ.

ساڵی ڕابردوو بەگشتی ٦٤ کەس چارەسەریان بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە وەرگرتووە. لەو ڕێژەیە ٥٨ منداڵ بوون، واتە لەخوار ١٨ ساڵەوە بوون. ئەمەش بەراورد بە پێشووتر کە ئاماژەی پێکراوە زۆر زیاترە.

دەستگەی کۆچی سوید پێشووتر باسی لە ٢٠ بۆ ٣٠ منداڵ کردووە دووچاربووی ئەو نەخۆشییەن، بەڵام بەهەمان شێوە نەتوانراو چارەسەریان پێبدرێ و لەو ڕووەشە لەنێو ئەو ئامارانەی کە بەفەرمی بەردەست دەخرێن ناویان تۆمار نەکراوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ کە ڕێژەکە لەوە زیاترە وەک ئاماژەی پێدەکرێ. سەرەڕایی ئەو ٦٤ کەسەی کە پێشووتر ئاماژەمان پێکرد، ٩٧ کەسی دیکە کە مافی پەنابەریان وەرنەگرتووە دووچاری ئەم نەخۆشییە بوون. لە ڕوانگەی ئەو ئامارە جیا جیانەی بەردەست دەکەوێ زیاتر ١٥٠ کەس لە سویددا ئەمڕۆ دووچار بووی نەخۆشێ لەدەستدانی هەستی جەستی و دەروونی بوون.

 میکایل بیلینگ بنکەی تەندروستی کۆچبەران بەڕێوەبەری بەش دەروونناسی لاوان و منداڵانە و لە ساڵی ٢٠٠٣ وە لەم بوارەدا کار دەکات.

میکایل بیلینگ تیشکدەخاتە سەر هۆکاری هەڵکشانی ڕێژەی ئەو منداڵانەی کە دووچاری ئەو نەخۆشییە بوون و دەڵێ.

 -  من گومان وایە کە هەڵکشانی ڕێژەی ئەو منداڵانەی نەخۆشییەیان هەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ڕێژەی پەنابەری ساڵی ٢٠١٥ لە سویددا زۆر زیادی کرد. لەو ڕوانگەیەشەوە ڕێژەی منداڵی دووچار بوو زیاد دەکات.  منداڵی پەنابەر بیت ئەوا ئەوە دەگەینێ کە دووچاری سترێس و چەندین نەخۆشێ دیکە دەبی و لە ڕووەشەوە مەترسی تووشبوونی بە نەخۆشییە دەروونیەکان بەتایبەت زۆر زیاتر دەبێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".