Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەندامپەرلەمانان ڕێگەیان پێنەدرا دەمیرتاش ببینن

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 november 2016 kl 12.03
" لە دەرەوەی زیندانەکە خۆپیشاندانمان ئەنجام دا"
(2:21 min)
.
وێنە: YASIN AKGUL

شاندێکی ئەندام پەرلەمانانی سۆسیالدیموکراتەکان لە وڵاتانی ئەووروپاوە سەردانی شاری ئەردیرنەیان  ۆ بینینی سەلاحەدین دەمیرتاش لە زینداندا کردووە، بەڵام ڕێگەیان پێنەدرا دەمیرتاش ببینن.

شاندێک کە پێكهاتووە لە چەندین ئەندام پەرلەمان لە وڵاتانی سوید، ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەمسا و ئیتالیا کە سەر بەپارتی سۆسیال دیموکراتەکانن سەردانی تورکیا و شاری ئەردیرنەیان بۆ بینینی سەلاحەدین دەمیرتاتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە لەو شارە زیندانی کراوە کردووە. سەرۆکی ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆلۆف پالمێی سه‌ر به‌ سوسیالدیموکراته‌کانه‌ یەنیس ئۆرباک یەکێکە ئاماژە بە ئامانجی سەردانەکەیان دەکات و دەڵێ.

   -   ئامانجی سەردانەکەمان دەربڕێنی ناڕەزاییە لە ئاستێکی بەرزدا و بۆ پشتگیری کردنی لە مافی ڕەوایی سیاسەتمەداران و داوای بەبێ مەرج ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش بە زووترین کات دەکەین. دەمیرتاش یەکێکە لە گەورەترین سیاسەتمەداری لایەن ئۆپۆزسیۆنەکان. لەبەر ئەوەش بڕیارماندا کە سەردانی زیندانەکە بکەین. هاوکات پەیوەندیمان بە وەزارەتی دادیی تورکیا کردووە و داوامان لێکردوون کە ڕێگەمان پێبدەن دەمیرتاش ببینین، بەڵام گوێیان لێ نەگرتوون. لە دەرئەنجامیشدا بڕیارماندا کە لەدەرەوەی زیندنەکە خۆپیشاندان ئەنجام بدەین.

ئۆرباک باسی لەوەش کرد کە ئەوان زیاتر لە کاتژمێرێک لە دەرەوی زیندانەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو و کەس گۆی لێنەگرتووەن و دەڵێ.

 -  ئێمە بڕیارماندا ئێرە بەجێ بهێڵین لەبەر ئەوەی پێناچێ ئەوان نە گوێمان لێ بگرن وە نە لە بڕیاری خۆیان پەشیمان ببنەوە. لە ئێستاشدا ئەوەی کە زۆر گرنگە ئەو پەیامەیە ئێمە دەمانەوێ بیگەیەنین کە ئەم کارە جێگەی قبووڵکردن نییە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".