Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på http://kundo.se/org/sverigesradio/

ئەمشەو براوەی خاڵاتی تۆپی زێڕین و ئاڵماس یەکلا دەبێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 21 november 2016 kl 13.41
" زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ کاندیدی بەهێزە"
(1:53 min)
.
وێنە: Erik Mårtensson / TT

ئەم شەو لەگاڵای تۆپی پێ (Fotbollsgalan) کە ساڵی یەکجار ئەنجام دەدرێت باشترین یاریزان لە ئاستی پیاوان و ژناندا دەستنیشان دەکرێت.

بە ڕایی زۆری هاوڵاتیان و کەسانی شارەزا لەتۆپی پێدا پێێان وایە کە ئەم خەڵاتە بە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ دەبەخشرێت. هەتاوەکو ئێستا زلاتان نۆ جار خەڵاتی تۆپی زێڕین کە بەنرخترین خەڵاتی ساڵە و تایبەتە بەئاستی پیاوان وەرگرتووە. هەریەکە لە ڕاهێنەری ئێستای هەڵبژاردەی تۆپی پێی پیاوانی سوید و چەندین یاریزانی هەڵبژاردەکە ئیبراهیمۆڤیجیان یەکلاکردۆتەوە کە خەڵاتی دەیەم مسۆگەر دەکات. بەڵام ئەو بڕیارە ئەمشەو لە گاڵای تۆپی پێدا ڕادەگەیەندرێ کە کێ دەبێتە وەرگری خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی.

 لە ئاستی ژناندا هێندە ئاسان نییە کە کێ خەڵاتی تۆپی ئەڵماس دەباتەوە. لەبەر ئەوەی لە یاریزانانی ژناندا چەندین یاریزانی بە ئەزموون و لێهاتوو لە ئاستە جیاجیاکاندا هەیە. تیباتا چاوینگا، پەرنیلا هاردەر و مارتا ڤیێرا دەسیلڤا بەهێزترین کاندیدن بۆ ئەو خەڵاتە.

 جێگەی باسە هەموو ئەو یاریزانانەی کە لەو شێوێنەی یارێتیدا دەکەن، واتە لە یاریگادا ئیدی ‌هێڵی بەرگری، هێرشبەر، یان گۆڵپارێز بێت کە بەباشترین یاریزانی ئەو شوێنی یاریکردنەی ساڵ دابنرێت خەڵاتی پێدەدرێت.

 لەو گاڵەدا ٢١ خەڵات دابەش دەرکرێت کە بەنرخترینیان خەڵاتی تۆپی زێرینە کە تایبەتە بەپیاوان و خەڵاتی ئەڵماس کە تایبەتە بەژنان دەبخشرێتە باشترین دوو یاریزانەکەی ساڵ، واتە لە هەردوو ئاستی پیاون ژناندا.

 خەڵاتی تۆپی زێڕین لەلایەن ڕۆژنامەی ئافتۆنبلادێت و یەکێتی تۆپی پێی سوید  دەبەخشرێت. هاوکات خەڵاتی تۆپی ئەڵماس لەلایەن ڕۆژنامەی سڤێنسکا داگبلادێت دەبخشرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".